وەزارەتی دارایی لەبارە‌ی 400 ملیار دینارە‌كەی بە‌غدا روونكردنەوە دەدات

:: PM:11:51:21/05/2020 ‌

دوای ئەوەی دوێنێ بڵاو كرایەوە كە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە بۆ خەرجكردنی 400 ملیار دینار وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی ئەو بابەتە زیاتر روون دەكاتەوە.
سەرەڕای سەختییەكان حكوومەتی هەرێم مووچەی بەر لە جەژن دابەش كرد
وەك لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی هاتووە، سەرەڕای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار، وەك بەشێك لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەك تا ئێستە ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە.

زیاتر هاتووە، بەڵام وێڕای سەختیی باری دارایی و كەمبوونەوەی داهاتی هەرێم بە رێژەیەكی  زۆر، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەو داهاتەی لەبەر دەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزكردنەوە، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەش كرد.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل