دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، دزه‌یان كرده ناو كه‌ركووك و له ئه‌نجامی هێرشێكدا چه‌ندان كه‌س بوونه قوربانى، دواتریش به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه و تیرۆریسته‌كانیش هه‌ڵاتوون.
دوای ئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه.. تیرۆریسته‌كان هه‌ڵاتوون
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، دوێنێ شه‌و سه‌عات 12، لەسەر ڕێی سەرەکی کەرکووك - هەولێر لەپشت گوندی گورگە چاڵ لەلایەن چەند چەکدارێکی داعشه‌وه، تەقە لە چەکدارە گرێبەستەکانی کۆمپانیای (وادی ذئاب) کە پاسەوانی پاڵاوگەی نەوتن کراوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتى، "سێ پاسەوانی پاڵاوگەکە بەناوەکانی (نەوشیروان عەبدوڵا سەعید/ لە دایک بووی ساڵى 1989) و (تیشکۆ عەلی فەتاح/ له دایك بووى ساڵى 1995) و (عەبدوڵا محەمەد ئەمین/ لە دایک بووی ساڵى 1958) برینداربوون، به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى بەهۆی سەختی برینەکەی (تیشکۆ عەلی فەتاح) گیانی لە دەست دا."
ئه‌و هێرشه‌ی داعش بۆ نزیك سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوو گرووپێكی ناو یه‌كێتیی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره گیراوه‌كانی داعشیان له گرتووخانه‌كانی سلێمانی ئازاد كرد و به‌ره‌و كه‌ركووك گوێزرانه‌وه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایه‌تی زۆری خه‌ڵكی لێ كه‌وته‌وه، چونكه به بڕوای خه‌ڵكی ئه‌وانه به‌رپرسن له كوشتن و به دیلگرتنی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له كاتی شه‌ڕی تیرۆریستان، به‌ڵام ئێسته بێ دادگه و بێ هیچ سزایه‌ك ئازاد ده‌كرێن.