وه‌زیری ته‌ندروستی
عێراق واده‌ی كۆتایهاتنی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسى كۆرۆنا له سه‌رانسه‌رى عێراق ڕاگه‌ياند.
كه‌ره‌نتینكردن ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ به‌رگرتن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئایار، حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ڕاى گه‌یاند، "واده‌ی كۆتایهاتنی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌كارهێنانى ده‌مامك و ده‌ستكێش و ڕێكارى تووند تاكو كۆتایی ساڵی 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه كه‌ره‌نتینكردنی ناوچه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ به‌رگرتن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له سه‌رانسه‌رى وڵات".
زیاتر گوتى، "هه‌ر ناوچه‌یه‌ك پێویست بكات ئه‌وا پشكنینی گشتی و كه‌ره‌نتینی گشتیان بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕیكاره خۆپارێزییه تووندهكانى حكوومه‌ت كاریگه‌ری باشی هه‌بووه و بووه‌ته هۆكار بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی تۆماركردنی تووشبووانی نوێ."
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كۆی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 877 تووشبوو، له نێویاندا 140 مردن هه‌یه، دوو هه‌زار و 483 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.