دوای ئه‌وه‌ی دوو ساڵ به‌ر له ئێسته رۆژنامه‌نووسی سعوودی "جه‌مال خاشقچی" له توركیا هاته كوشتن، ئه‌و رووداوه كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دروست كرد به‌تایبه‌ت له نێوان توركیا و سعوودیه. به‌ڵام ئێسته كوڕه‌كانی خاشقچی رای ده‌گه‌یه‌نن كه له بكوژی باوكیان ده‌بوورن.
"هه‌ركه‌سێك لێبورده بێت، پاداشتی له‌لای خودای گه‌وره‌یه"
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئایار له زاری سه‌ڵاح خاشقچی كه ده‌كاته كوڕی گه‌وره‌ی جه‌مال خاشقچی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خۆی و براكانی له بكوژی باوكیان ده‌بوورن.
سه‌ڵاح خاشقچی له ڕێی تویته‌ره‌وه رای گه‌یاندووه، له‌كاتێكدا ئێسته ئێمه له‌ناو مانگێكی پیرۆزداین، بۆ خودا ده‌گه‌ڕێینه‌وه كه پێمان ده‌ڵێ "هه‌ركه‌سێك لێبورده بێت، پاداشتی له‌لای خودای گه‌وره‌یه".
زیاتر نووسیویه‌تی، بۆیه ئێمه وه‌ك كوڕه‌كانی جه‌مال خاشقچیی شه‌هید، له بكوژانی باوكمان ده‌بوورین و ده‌یانده‌ینه ده‌ستی خودا، سزا و پاداشت هه‌ر له‌لای خودایه.
له دووی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2018دا كاتێك رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی له باڵوێزخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری هاوسه‌رگیریی بووه، به‌ڵام به‌پێی راپۆرته‌كان كه له‌باره‌یه‌وه بڵاو كرانه‌وه، جه‌سته‌ی خاشقچی پارچه پارچه ده‌كرێت و له باڵه‌خانه‌ی باڵوێزخانه‌كه ده‌رده‌كرێته ده‌ره‌وه و شوێن‌بزر ده‌كرێت.
كوشتنی خاشقچی كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی دروست كرد و تۆمه‌ته‌كان ئاراسته‌ی ئه‌میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان كران. هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكایش ئه‌وكات بڵاویان كرده‌وه كه خاشقچی به فه‌رمانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان هاتووه‌ته كوشتن. به‌ڵام به‌رپرسانی سعوودیه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ، به تاوانی كوشتنی خاشقچی هه‌شت كه‌س هاتنه گرتن، دادگای سعوودیه بڕیاری له‌سێداره‌دانی پێنج كه‌س له گیراوه‌كانی دا و سێ كه‌سه‌كه‌ی تریش به گرتنی تاهه‌تایی سزا دران.