ئه‌مینداریه‌تی گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی دووپات ده‌كاته‌وه، تا ئێسته‌یش ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی، یان به‌ڕاسته‌خۆ خۆی، یان له‌ڕێی وه‌كیله‌كانی له ناوچه‌كه‌دا. بۆیه داوا له ئێران ده‌كه‌ین رێز له دراوسێیه‌تی بگرێ و هه‌ڕه‌شه‌كانی رابگرێت.
ئێران وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌ستوه‌دان له كاروباری ناوخۆی وڵاتان ده‌بینین
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مینداریه‌تی گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌ركۆنه‌ی ئێران ده‌كات به‌وه‌ی چ به راسته‌خۆی خۆی، یان له ڕێی وه‌كیله‌كانی به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات.
زیاتر گوتی، له ژێر رۆشنایی هه‌ڵوێسته دوژمنكارییه‌كانی ئێران بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌و وڵاته له‌ڕێ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئاڵا و دروشمی میلیشیا و بزووتنه‌وه چه‌كداره‌كان كه ئێرانی دروستی كردوون، پێشان ده‌دات. هاوكات به‌رپرسێكی پله‌باڵای هێزه‌كانی پاسداران پێشان ده‌دات. ئه‌وه‌یش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌ستوه‌دان له كاروباری ناوخۆی وڵاتان ده‌بینین.
دواتریش ئه‌مینداریه‌تی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ڵێت، گرنگه پێوه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی رێزگرتن و دراوسێیه‌تی بێت، نه‌ك پێشاندانی هێز و هه‌ڕه‌شه‌كردن كه تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌یش سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ته‌نگژه‌یه‌كی مرۆیی ده‌خوڵقێنێت.