نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕدا گۆڕانكارى به‌سه‌ر هات

:: PM:01:23:22/05/2020 ‌
ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ كرا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئایار، زێڕه‌نگرى شكارى له‌ شارى سلێمانى بۆ "وشە" نرخه‌كانی‌ لە بازاڕه‌كانى كوردستان ئاشكرا كرد، كه‌ به‌ گشتى بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 316 هه‌زار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 292 هه‌زار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 257 هه‌زار دینار.

یه‌ك كیلۆ زێڕ: 55.711 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.

یه‌ك ئۆنسى زێڕ: 1.731 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.

یه‌ك گرام زێڕ: 55 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.

پێویستە بگوترێت  دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوە و داخستنی‌ بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

نرخی دراو//

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جیهان بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت وای کردووە نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست داببەزێت.

100 دۆلاری ئەمەریكی: 122.850 دینار.

100 پاو‌ند: 149.000 دینار.

100 یۆرۆ: 132.000 دینار.

100 لیرەی توركی:  18.250 دینار.

100 هەزار تمەنی ئێرانی:  7.500 دینارە.

100 دۆلاری‌ ئه‌مه‌ریكی‌ به‌رانبه‌ر به‌ 679 لیره‌ی‌ توركییه‌.

100 دۆلار: 1.742.000 تمه‌نى ئێرانى.


وشە - محەمەد میران