سیاسه‌تمه‌داری لبنانی و سه‌رۆكی پارتی پێشكه‌وتنی سۆشیالیستی لبنان وه‌لید جونبوڵات ئاشكرای كرد، كه لبنان و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ره‌و هه‌ره‌سێكی گه‌وره‌ی ئابووری هه‌نگاو ده‌نێن، دووپاتیشی كرده‌وه كه هیوادارم هه‌رێمی كوردستان به پارێزراوی و پێشكه‌وتوویی بمێنێته‌وه، چونكه من كوردم و شانازی به كوردبوون و سه‌ركه‌وتنی كورد ده‌كه‌م.
جونبوڵات له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لنه‌هار"ی لبنانی ده‌ڵێ، شۆڕشی داهاتووی لبنان و وڵاتانی ناوچه‌كه شۆڕشی برسیه‌تییه كه ڕوو له خه‌ڵك ده‌كات و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ، پێشتر له دیدارێكمان له‌گه‌ڵ هۆشیار زێباری و جیفری فیلتمان و چه‌ند ڕۆژنامه‌وانێكی تر، وه‌ك كۆنفڕانسێك باسمان له هیواكان بۆ جێگیری و ئارامی لبنان و ناوچه‌كه كرده‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی 50 ساڵی ڕابردوو لبنان ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینییه‌وه، ئێسته‌یش له سه‌روبه‌ندی هه‌ره‌سێكی گه‌وره‌ی ئابووریداین و بابه‌ته‌كه هه‌ر له بواری ناكۆكی سیاسی و شه‌ڕی چه‌كداری ناوخۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و بگره هه‌موو خه‌ڵك برسی ده‌كات.
زیاتر گوتی، كه بڕۆن سه‌یری سووریا بكه‌ن، به ته‌واوی بووه‌ته وێرانه، عێراق به‌هه‌مانشێوه باشوور و ناوه‌ڕاستی به ته‌واوی كاول بووه، به هیوام كوردستان به جێگیری و ئارامی بمێنێته‌وه، من شانازی به كوردبوونم ده‌كه‌م و ده‌شزانم حكوومه‌تێكی ناوه‌ندی له عێراق هه‌یه، به‌ڵام كورده‌كان و ناوچه‌كانی كوردستان زۆر جیاوازترن له ناوچه‌كانی تری عێراق.
به‌و هیوایه‌م كوردستان له‌و ته‌نگژه ئابوورییه قورسه سه‌ركه‌وتووانه ده‌ربازی بێت
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ده‌ڵێ، له فه‌ڵه‌ستین دۆخه‌كه به گرژی و توندوتیژی ده‌مێنێته‌وه، به‌هۆی گرفتی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانی نێوان ئوردن و ئیسرائیل، ئوردنیش ده‌خزێنرێته ناو ململانێ و كێشه‌كان، سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداویش له كێشه‌ی یه‌مه‌نه‌وه تێوه‌گلاون، ئه‌مه بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی باكوری ئه‌فریقایش لیبیا نموونه‌یه‌كی ڕوونی وێرانبوونه و مه‌ترسی هه‌یه گرفت و وێرانه ڕوو له وڵاتانی تری عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه بكات.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و وێرانه‌یه و ناجێگیری ناوچه‌كه جونبڵات ده‌ڵێ، بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به ململانێی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكا و توركیا و ئێران و هه‌وڵدان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی مێژوو به دروستكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تییه‌كانی توركیا و ئێران، بێگومان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیایش له‌و نێوه‌نده‌دا یاری ده‌كه‌ن و به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌گه‌ڕێن.