كۆمپانیای هێلی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی پاكستان PIA بڵاوی كرده‌وه، كه فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به سه‌رنشینه‌كانییه‌وه كه‌وته خواره‌وه، له‌وكاته‌ی هه‌وڵی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی كراتشی ده‌دا.
گوته‌بێژێك به‌ناوی
كۆمپانیاكه به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه فڕۆكه‌كه له جۆری ئێرباس ئه‌ی 320 بووه و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كراتشی له شاری لاهوری پاكستان گه‌شتی كردووه و له نزیك فڕۆكه‌خانه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و 107 كه‌سیش سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه بوون.
زیاتر گوتی، ئه‌و فڕۆكه‌یه له ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی و نزیك له شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك و شه‌قامێكی سه‌ره‌كی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و دووكه‌ڵێكی گه‌وره‌ی له ناوچه‌كه دروستكردووه و ئاسمانی گه‌ڕه‌كه‌كه به دووكه‌ڵی گڕی فڕۆكه‌كه ته‌نراوه.
سه‌ره‌ڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی كه‌وتنی ئه‌و فڕۆكه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته نه كۆمپانیاكه و نه هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاكه‌وتنی پاكستان هیچ زانیارییه‌كیان له‌باری هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانیشی لێ كه‌وتبێته‌وه، به‌ڵام به فه‌رمی هیچ شتێك ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
به گوێره‌ی دوا زانیارییه‌كانیش كه میدیاكانی پاكسان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ته‌واوی سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه.