دوو كه‌سی تر له‌ كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

:: PM:05:42:22/05/2020 ‌
تۆماركردنی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی دنیا و لە هەرێمی كوردستانیش بەردەوامە، ئەوەیش سەرەڕای ئەو رێوشوێنە سەركەوتووانەی حكوومەتی هەرێم لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە پێڕەوی كرد، بەڵام بەهۆی سووككردنی رێوشوێنەكان و پابەند نەبوون، لە ماوەی رابردوو چەند حاڵەتێكی نوێی تووشبوون لە هەرێم تۆمار كران.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی گومانلێكراوانی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئایار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ترى ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID -19 لە پارێزگای دهۆك دیارى كرا".

زیاتر هاتووه‌، "تووشبووه‌كان دوو پیاون، یەکێکیان تەمەن 28 ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی شارۆكه‌ى ئاکرێیه‌ و دووەمیان تەمەن 58 ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووکیان لە شاری به‌غداد گەڕاونەته‌وە."


وشە - محەمەد میران