بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنی گۆشت و مریشك به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، پزیشكێك ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئاماده‌كاری خواردن هه‌ڕه‌شه‌ی ژه‌هر خواردنی كردووه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌یش ڕاى گه‌یاند، لیكۆڵینه‌وه‌یان كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه.
پزیشكێك: كۆمپانیای ئاماده‌كاری خواردن هه‌ڕه‌شه‌ی ژه‌هر خواردنی كردووه
دكتۆره باخان ئازاد پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه، ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی تۆمارمان كردووه له‌سه‌ر ناته‌ندروستی هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنی گۆشت و مریشك به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا، بچوكتری كه‌مو كوڕییه، من گه‌واهیده‌رم هه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی خواردنی نه‌خۆشخانه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن ده‌یان جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆمپانیای ئاماده‌كاری خۆراك هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له كرێكاره‌كان كردووه هیچ له‌سه‌ر خه‌راپی كوالێتی خواردنه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه هه‌ر سزادنێك بكرێن له مانگانه‌ی كرێكاره‌كانی ده‌یبڕن.
زیاتر گوتی، مانگی 111 ملیۆن دینار له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن بۆ ئاماده‌كردنی خواردن و پاكه‌ره‌وه به‌ڵام له سنووری هه‌ڵه‌بجه 50 كرێكاریان نییه، به‌ڵام پاره‌ی 350 كرێكار وه‌رده‌گرن، پێویسته وه‌زاره‌ت ئه‌م كۆمپانیایه بخاته لیستی ڕه‌شه‌وه مۆڵه‌تی كاریان لێ وه‌ربگرێته‌وه، نازانین بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵه به‌سه‌ر گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه تێپه‌ڕیوه به‌ڵام ته‌نده‌ریی نوێ ناكرێت تاوه‌كو كۆمپانیای تر بتوانێت كاره‌كان وه‌ربگرێت.
ئاماژه‌یدا، چ كۆمپانیایه‌ك هه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بكات، ئه‌وه‌ی كراوه مافیا گه‌رییه و وتويانه ژه‌هر بكه‌نه خواردنی پزیشك و كارمه‌نده‌كانه‌وه ده‌نگمان لایه وه‌ك به‌ڵگه هه‌ڵمانگرتووه ئه‌گه‌ر بێت و قسه‌مان له‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌بوو له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه هاوشێوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی تری كوردستان خواردن به نه‌خۆشه‌كان بدرێت به‌ڵام خواردن به‌نه‌خۆش نادرێت، كۆمپانیاكه هیچ كات گرێبه‌سته‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه.
حه‌سه‌ن شێخ جه‌مال به‌رزنجی سه‌رۆكی ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێ ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه له هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی گۆشت و مریشك بۆ چێشتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه زۆر ناته‌ندروسته له ڕێى ماتۆڕسكیله‌وه، ده‌بێت مریشكی به‌ستوو به به‌ڕاد بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان وه نابێت هیچ جۆرێك مریشك و گۆشت له ده‌ره‌وه‌ی سارد كه‌ره‌وه‌كان دابندرێت.
هه‌روه‌ها داوای كرد داواكاری گشتی و لایه‌نه پێوه‌ندی داره‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه بێنه سه‌رخه‌ت و چونكه پێوه‌ندی به ته‌ندروستی نه‌خۆشان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌یه.
دكتۆر سنور ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی خۆمان ئاگاداركراینه‌وه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی لێنانی خواردنی نه‌خۆشخانه‌كانی له ئه‌ستۆیه چه‌ندان كارتۆن مریشكی له ده‌ره‌وه‌ی سارد كه‌ره‌وه‌كان داناوه و ده‌ی گوازنه‌وه بۆ چێشتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان، لیژنه‌یه‌ك ڕۆشتینه شوێنه‌كه و ده‌ست مانگرت به سه‌ر ته‌واوی ئه‌و مریشكه‌دا و له ناومان بردن له ده‌ره‌وه‌ی سارد كه‌ره‌وه‌كان بوون.
زیاتر گوتی، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه كراوه به‌پێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌مان بووه به سزادانى، بۆیه نابێت جارێكی تر ئه‌وه‌نده مریشكی زۆر بهێنێت له سارد كه‌ره‌وه‌كان جێگه‌یان نه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستمان گرتووه به‌سه‌ر گۆشتی سووریش، ڕێنماییه‌كانى لێ سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كۆمپانیا لای ئێمه نییه و له پارێزگا ته‌نده‌ر وه‌رده‌گرن ساڵانه، ڤیدیۆكه‌یش ئێسته بڵاو ده‌بێته‌وه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕووی یداوه و خۆشمان تۆمارمان كردووه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ