مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی كوردستان گوتارێكی "گرنگ" له‌باره‌ی دۆخی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات.
له گوتاره‌كه‌یدا كه دواتر به ده‌ق بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كوردستان له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بووه و پێویسته سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كان فراوان بكه‌ین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی و ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بارگرانی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك كه‌م بكه‌ینه‌وه.
ده‌بێ چاكسازی بكرێ" له به‌ره‌ی هاووڵاتییانم"
مه‌سروور بارزانی دووپات ده‌كاته‌وه كه ئاماده‌ن هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا سێ جار سه‌ردانی به‌غدا كراوه و به‌رده‌وام ده‌بین تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێ، راستكردنه‌وه‌ی چه‌وتییه‌كانی رابردوو كاتی زیاتر و هاوكاری هه‌موو لایه‌كی پێویسته.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌باره‌ی چاكسازی گوتی، ئه‌وه ئامانجی ئێمه‌یه و ده‌بێ چاكسازی بكرێ" له به‌ره‌ی هاووڵاتییانم" و ئه‌وانه‌یشی به‌رژه‌وه‌ندی و گه‌نده‌ڵیان هه‌یه هه‌وڵی رێگری لێ ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی لامه‌ركه‌زی رای گه‌یاند، حكوومه‌ت له به‌نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه و ده‌بێت لامه‌ركه‌زی له‌ژێر بڕیاری حكوومه‌ت و " له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زین به مه‌رجێك گره‌نتی پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان بكرێ".