به‌رپرسێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرای كرد، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی جه‌ژن كارگه و فه‌رمانگه‌كان كار ناكه‌ن، بۆیه ئه‌و كاره‌بایه ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێ، له‌به‌ر ئه‌وه پێدانی كاره‌با له جه‌ژن زیاتر ده‌بێت.
سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و خشته‌یه‌ی ئێسته كه كاره‌بای پێ به هاووڵاتییان ده‌درێ، له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵی گشتیی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دانراوه و له شاره‌كان كاری پێ ده‌كرێت، به گوێره‌ی بڕی به‌رهه‌م، كاره‌با به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه سلێمانی به‌سه‌ر سێ به‌ش دابه‌شكراوه و هه‌ر جاره‌و به‌شێكی كاره‌بای پێ ده‌درێ و له یه‌ك كات كاره‌با به هه‌ر سێ به‌شه‌كه نادرێت، به‌ڵام ئه‌و خشته‌یه له ڕۆژانی جه‌ژن گۆڕانكاری به‌سه‌رد دێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارگه و كۆمپانیا و فه‌رمانگه‌كان كار ناكه‌ن و هیچ بڕه كارهباییهكیان پێویست نییه، بۆیه ئه‌و كاره‌بایه‌ی له ڕۆژانی ئاسایی به‌و شوێنانه ده‌درێ له جه‌ژن به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.
كاره‌بای كارگه و كۆمپانیا و فه‌رمانگه‌كان له جه‌ژن نادرێ و به‌سه‌ر ماڵه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
ئاماژه‌ی دا، به‌هۆی هاتنی بڕی كاره‌بای كارگه و فه‌رمانگه و كۆمپانیاكان بۆ سه‌ر ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێ، بڕی پێدان و سه‌عاته‌كانی كاره‌با له ڕۆژانی جه‌ژن زیاتر ده‌بێت.
جێی باسه پێشتر وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كه به‌هۆی وه‌ستانی یه‌كه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، بڕی به‌رهه‌می كاره‌بای كوردستان بۆ دوو هه‌زار و 500 مێگاوات كه‌مبووه‌ته‌وه.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.