ئه‌مڕۆ هه‌ینی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگۆیان كرد و تاوتوێی ده‌ستكردن به گفتوگۆ و دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقیان كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاتووه، كه مسته‌فا كازمی پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێگه‌یشت و هه‌ردوولا تاوتوێی دۆسیه‌ی هاریكاری ئابووری و سیاسی و ته‌ناهی نێوان به‌غدا و واشنتنیان كرد.
له به‌شێكی تری
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی ئابووری جیهانی و كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ئابووری عێراق كرد، به‌وهۆیه‌وه كازمی داوای هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و لێكه‌وت و هه‌ڕه‌شانه له ئه‌مه‌ریكا كرد.
ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كرێت
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، مسته‌فا كازمی و مایك پۆمپیۆ هاوڕابوون له‌سه‌ر ده‌ستكردن به ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی ستراتیجی له نێوان هه‌ردوو وڵات، به ئامانجی ڕێكخستنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیجی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق كه له ساڵی 2011 به‌ر له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا واژووی له‌سه‌ر كراوه.
گفتوگۆی ستراتیجی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته له كاتێكدایه كه لایه‌نه شیعه‌كان و میلیشیاكانی نزیك له ئێران سوورن له‌سه‌ر ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌مه‌ریكایش به نیازه دوای كۆرۆنا جارێكی تر هێزه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانان بگێڕێته‌وه عێراق.