نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران "براین هۆك" ئاشكرای كرد، كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی تووشی بووه، كۆماری ئیسلامی ئێران له سووریا ده‌كشێته‌وه و هیچ چاره‌یه‌كی تری نییه، چونكه كۆرۆنا خه‌ریكه وڵاته‌كه وێران ده‌كات و به ته‌واوی هه‌ره‌س دێنێت.
هۆك له دیدارێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆرێن پۆلسی گوتی، له‌و بڕوایه‌دام كه ئێران به ته‌واوی له سووریا ده‌كشێته‌وه، چونكه به ملیاران دۆلاری له سووریا خه‌رج كردووه و ئێسته‌یش ڤایرۆسی كۆرۆنا خه‌ریكه هه‌ره‌س به وڵاته‌كه و ئابوورییه‌كه‌ی ده‌هێنێت، بۆیه له ڕێی چاودێری ناوچه‌كه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ئێران ورده ورده له سووریا هێزه‌كانی ده‌كشێنێته‌وه.
كۆرۆنا ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه و ناتوانێ خه‌رجی هێزه بریكاره‌كانی له سووریا ده‌سته‌به‌ر بكات
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و پلانه‌ی تاران به ئه‌نجامدانی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له ڕێی گرووپه‌كانی سه‌ر به‌خۆیه‌وه خه‌ریكه به ته‌واوی كاڵ ده‌بێته‌وه و سیحری به‌تاڵ بووه‌ته‌وه، چونكه گرووپه‌كانیش پێویستیان به پاره و چه‌كه، كه هه‌موو ئه‌مانه‌یش بارگرانییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ئابووری ئێران دروست كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه وڵاته‌كه ته‌نگژه‌ی ئابووری هه‌یه و گه‌مارۆ و سزاكانی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ره، جیا له‌وه‌یش ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه و تا ئێسته زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌س له ئێران به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، به‌ڵام ئه‌مه داتا ڕاسته‌قینه‌كه‌یش نییه، به‌ڵكوو زۆر له‌وه زیاتره و تاران بڵاوی ناكاته‌وه.