ئه‌حمه‌د میره كه ماوه‌یه‌كی زۆره خۆی به تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی فرۆشتووه و ئێسته وه‌ك گوێڕایه‌ڵی ئه‌و كاره‌كانی ده‌كات، جارێكی تر چاوهشهكاری به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی توندی ده‌ده‌نه‌وه.
چوار خۆفرۆشی وه‌ك ئه‌حمه‌د میره كوردیان به‌و ڕۆژه گه‌یاند
ئه‌حمه‌د میره كه لای خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرایه خۆی و فرۆشتووه و ئێسته راسته‌وخۆ له‌چوارچێوه‌ی تاقمه‌كه كار له‌سه‌ر تێكدانی دۆخی كوردستان ده‌كات، نووسینێكی بۆ نووسراوه و له واڵی تایبه‌ت له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رتاپای نووسینه‌كه‌ی دژایه‌تی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمه. خه‌ڵكی له كۆمێنێت بیریان هێناوه‌ته‌وه كه ئێسته سه‌رده‌می پێشوو نییه خه‌ڵك بڕوای پێ بكات.
لێره‌دا نمونه‌ی ته‌نیا چه‌ند كۆمێنێتێك ده‌خه‌ینه ڕوو كه چۆن میره ریسواكراوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه و یه‌كێك بۆی نووسیوه" چوار خۆفرۆشی وه‌ك ئه‌حمه‌د میره كوردیان به‌و ڕۆژه گه‌یاند، به‌ڵام حكوومه‌ت دۆخێكی له‌م شێوه‌یه تێده‌په‌ڕێنێ".
هاووڵاتییه‌كی تریش بۆی نووسیوه،" ئه‌وه چۆنه ده‌مت كراوه‌ته‌وه، ئه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوو تووشی بێهۆشی ببووی كاتێك یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك تیرۆریستی داعشی ئازاد كرد، یان به‌و وتاره بهرتیلهكهت وه‌رده‌گری".