میدیاكانی لاهوور جه‌نگی كه به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر تێكدانی دۆخی كوردستان و ئاڵۆزكردنی ژیانی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، ترسی به‌رپرسه‌كانیان له چاكسازی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و بێ بنه‌ما داده‌پۆشن.
به‌هۆی گوتاره‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف باسی ره‌وشی دارایی كوردستانی كرد و جارێكی تر دووپاتی كرده‌وه كه چاكسازی ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن. ئێسته میدیای لاهوور خه‌ویان لێ نه‌كه‌وتووه و ته‌واوی نووسه‌ره گوێڕایهڵهكانیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌كاونته‌كانیان بۆ دژایه‌تی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌كار بێنن.
سایتی میلله‌ت كه به‌پاره‌ی ڕێككه‌وتنی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رێوه ده‌چێ سه‌تان تۆمه‌تى بۆ تێكدانى دۆخى كوردستان بڵاو كرده‌وه
میدیای لاهوور جه‌نگی ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا سه‌تان زانیاری ناڕاستیان له‌سه‌ر گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڵاو كرده‌وه. نمونه‌یه‌كی سایتی میلله‌ت كه به‌پاره‌ی ڕێككه‌وتنی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رێوه ده‌چێ، سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت كردووه به تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن له‌سه‌ر گوتاره‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی.
چاودێرێك بۆ "وشه" ده‌ڵێ، ئه‌و بڕگه‌ی گوتاره‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه گوتی له‌باره‌ی چاكسازی له به‌ره‌ی هاووڵاتییانم و سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی وای كردووه كه گه‌نده‌ڵه‌كانی كوردستان هه‌موو ڕێیه‌ك بۆ دژایه‌تی به‌كار بێنن.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌و جۆره كارانه‌ی به‌رانبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێ ترسه له هه‌نگاوه‌كانی مه‌سروور بارزانی.