نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و بۆ چواره‌م هه‌فته‌ی له دوای یه‌ك چارتی هه‌فتانه‌ی گۆڕانكاریی نرخه‌كه‌ی به ره‌نگی سه‌وز داخرا و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرینگه بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه‌ی مانگی رابردوو به ته‌واوی شپرزه ببوو.
دواجار نرخی نه‌وت به 35 دۆلار و 38 سه‌نت داخرا
شه‌وی رابردوو هه‌فته‌یه‌كی تر له بازاڕی بۆرسه داخرا و دواجار نرخی نه‌وت به 35 دۆلار و 38 سه‌نت داخرا. نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌كه بریتی بوو له 32 دۆلار و 80 سه‌نت. به‌و پێیه دوو دۆلار و نیو هه‌ڵكشاوه. هاوكات نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكیش له 29 دۆلار و 70 سه‌نته‌وه بۆ 33 دۆلار و 56 سه‌نت هه‌ڵكشاوه. ئه‌مه چواره‌م هه‌فته‌یه هه‌ر دوو جۆری نه‌وت به‌رزبوونه‌وه تۆمار ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی
dailyfx دوێنێ هه‌ینی له كاتێكی دیاریكراودا نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و له جۆری برێنت 33 دۆلار و 50 سه‌نتی تۆمار كرد به‌ڵام دواتر دۆخه‌كه‌ی ئاسایی بوویه‌وه و دووباره هه‌ڵكشا.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی زاینییه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نرخه‌كه‌شی رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه. ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت زۆری خستنه‌ڕووی نه‌وته له بازاڕ هاوكات كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا وایكردووه كارگه‌كان كه‌متر پێویستییان به نه‌وت بێت و ئه‌و ماده خاوه كه‌متر سوودی لێ وه‌رگیرێت.
ئاساییبوونه‌وه‌ی بازاڕه‌كان و لابردنی رێوشوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه هۆكاره له جووڵه‌ی زیاتری كه‌رتی پیشه‌سازی و به‌مه‌ش ئاستی داخوازیی له‌سه‌ر نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه. هه‌رچه‌نده به‌رزبوونه‌وه‌كه به‌و خێرایی نابێت وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن.