هیچ وڵاتێك و ناوچه‌یه‌ك به‌ده‌ر نییه له زیانه‌كانی كۆرۆنا و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌رته بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان هه‌بووه و پارچه‌كانی كوردستانیش له‌م زیانانه پشكی خۆیان به‌ركه‌وتووه.
به‌پێی ئامارێكی ژووری بازرگانی سنه، كۆرۆنا به رێژه‌ی 70% زیانی به دامه‌زراوه ئابووری و بازرگانییه‌كان گه‌یاندووه.
كه‌مال حوسێنی سه‌رۆكی ژووره‌كه باسی له‌وه كردووه، بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و ئاماره پشتیان به 139 كۆمپانیا و كارگه و بازرگان به‌ستووه.
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو، زیانه‌كانی كۆرۆنا وایكردووه 72.7%ی ناوه‌ند و دامه‌زراوه ئابووری، بازرگانی، گه‌شتوگوزار، پیشه‌سازی، بازرگانی و كشتوكاڵ له ئاستێكی به‌رزدا زیانیان به‌ركه‌وێت.
شه‌ش ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له ئێران پیشه و كاریان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، پێشتر ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌وه‌ی خستبووه‌ڕوو كه شه‌ش ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له ئێران به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا پیشه و كاریان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌نجامه‌كانی راپرسییه‌كیش ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه كۆرۆنا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر باری دارایی 50%ی خه‌ڵكی ئێران داناوه.
ئێران به گشتی و پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی له‌كاتێكدا ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و زیانانه كه پێشتر به هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا زیانیان به‌ركه‌وتووه، دۆخی ئابووریی ئه‌و وڵاته زۆر خراپ بووه و رێژه‌ی هه‌ژاریی و بێكاری به خێرایی به‌رز بووه‌ته‌وه.