وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داوا له حكوومه‌تی ویفاقی نیشتمانی لیبی ده‌كات كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێت، شه‌ڕ له‌و وڵاته رابوه‌ستێنێ. ره‌خنه‌ی له‌وه‌ش گرت كه چه‌كێكی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌هێنرێنه ناو لیبیا به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن توركیاوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هۆشدارییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پۆمپیۆ بۆ حكوومه‌تی لیبیا، دوای ئه‌وه دێت كه هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر زیاتر له ساڵێكه به‌ر به هێرشه‌كانی حكوومه‌ت ده‌گرن و شه‌ڕی به‌رده‌وام له نێوانیاندایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، پۆمپیۆ له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا فایز سه‌راج، پێی راگه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه به هاتنه ژووره‌وه‌ی چه‌كی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی لیبیاوه، بۆیه پێویسته ئه‌و شه‌ڕه بێته وه‌ستان.
له‌و پێوه‌ندییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا، دووپات له‌وه كرایه‌وه كه گرنگه شه‌ڕ بێته وه‌ستان و دیالۆگی سیاسی له نێوان هه‌ردوولا ده‌ست پێ بكاته‌وه.
حكوومه‌تی ویفاقی نیشتمانی لیبیا كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ددانی پێدا نراوه، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی رابردوو به‌رگرییه‌كی باشی له هێرشه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر كردووه. دووشه‌می رابردوویش توانی ده‌ست به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ستراتیجیی نزیك له ته‌رابلوسی پایهتهختدا بگرێت.
حه‌فته‌ر كه پیاوێكی به‌هێزی رۆژهه‌ڵاتی لیبیایه هێزێكی گه‌وره‌ی له پشته، له‌لایه‌ن میسر و ئیمارات و سعوودیه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێ
حه‌فته‌ریش كه پیاوێكی به‌هێزی رۆژهه‌ڵاتی لیبیایه هێزێكی گه‌وره‌ی له پشته، له‌لایه‌ن میسر و ئیمارات و سعوودیه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێ كه ئه‌و وڵاتانه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان. له نیسانی 2019وه هێرشه‌كانی بۆ گرتنی ته‌رابلوس به‌رده‌وامه و سه‌تان كه‌س له نێوان هه‌ردوولادا هاتوونه‌ته كوشتن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هێنانه ژووره‌وه‌ی چه‌ك بۆ لیبیا قه‌ده‌غه كراوه كه بۆ پاڵپشتی حه‌فته‌ره.