وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و دووپاتی كرده‌وه كه سێ ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو له سه‌رانسه‌ری كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئایار، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی، ئاماره‌كانی كۆرۆنا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ن و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا تووشبووان له 40 كه‌س نزیك بوونه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌یش هێمای بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه له ناو كۆمه‌ڵگه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو توانراوه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ببینه‌وه
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو توانراوه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسه‌كه ببینه‌وه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ڕابردوو له‌ژێر گوشاری ئابووری و له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان رێككاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا كه‌م كرایه‌وه و به‌رده‌وام مه‌ترسیی كۆرۆنا هه‌بووه و ئێسته سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ونه.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌دووه‌م و سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان رێككاره‌كان بۆ هاووڵاتییان ئاسان ده‌كرێ و نانه‌واخانه و سه‌وزه و میوه ده‌كرێنه‌وه. به‌ڵام له‌باره‌ی نوێژی جه‌ژن گوتی كه ئه‌و نوێژنه ئه‌گه‌ر نه‌كرێ له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستیی گشتییه و "ناكرێ".
له‌باره‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا راگرتنی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان بووه و تووشبووی كۆرۆنا هاتوچۆیان نه‌كردووه.