له‌ رۆژانی جه‌ژندا ده‌روازه‌ بازرگانییه‌كان كراوه‌ ‌ده‌بن

:: PM:04:19:23/05/2020 ‌



وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاشكرای كرد له‌دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا جموجۆڵی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و له‌ رۆژانی جه‌ژنیش ده‌روازه‌كان داناخرێن.


نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه”‌ گوتی به‌ جۆرێك هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل خێرا بووه‌ ، كه‌ رۆژانه‌ له‌ هه‌ر دوو خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل و په‌روێزخان هه‌زار و 500 بارهه‌ڵگر دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.


به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ هه‌موو جۆره‌ كه‌لوپه‌لێك كه‌ پێویست بێت هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و سنووره‌كانیش به‌رده‌وام كراوه‌ ده‌بن.
هه‌ر بازرگانێكی كوردستان بیهه‌وێت كه‌ل وپه‌له‌كانی خۆی كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌م دێت بۆ ده‌ره‌وه‌ ره‌وانه‌ی بكات هاوكاری ده‌كه‌ن

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م باسی له‌وه‌ش كرد ، هه‌ر بازرگانێكی كوردستان بیهه‌وێت كه‌ل وپه‌له‌كانی خۆی كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌م دێت بۆ ده‌ره‌وه‌ ره‌وانه‌ی بكات هاوكاری ده‌كه‌ن و له ‌ئێسته‌دا چه‌ند به‌رهه‌مێك ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێن له‌وانه‌ش‌ پێستی مه‌ڕ و ماڵات.

وه‌ك زیاتر  بۆ رۆژانی جه‌ژنیش هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ جموجۆڵی بازرگانی كراوه‌ ده‌بن و ناوه‌ستێت مه‌گه‌ر وڵاتێك خۆی سنووره‌كه‌ی دابخات .

هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم 



وشە - سلێمان تاشان

ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌