پێری مردنی فه‌یرووز "ده‌نگی به‌یانیان" خه‌مێك بوو چووه ماڵی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌واداری ئه‌و خاتوونه‌ن، دوێنیش كوڕ و كچی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یش بۆ دڵدانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵك، هه‌واڵی مردنه‌كه‌یان ره‌ت كرده‌وه.
مردنی فه‌یرووز كه له دنیای عه‌ره‌بیدا به "ده‌نگی به‌یانیان" ده‌ناسرێته‌وه، رۆژی هه‌ینی له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و له "واتس‌ئاپ" بڵاو بووه‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به‌خێرایی چووه ماڵی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب كه ئێسته به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه له ماڵه‌كانیان ژیان ده‌كه‌ن، بۆیه دنیای هونه‌ریی خه‌مبار كرد.
له‌وباره‌یه‌وه "
فه‌رفیش" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی مردنی فه‌یرووز، كوڕ و كچه‌كه‌ی به خێرایی هاتنه سه‌ر هێڵ و نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی زیاد ره‌حبانی كوڕه گه‌وره‌ی فه‌یرووز بڵاوی كرده‌وه، ته‌ندروستیی فه‌یرووز زۆر باشه و ئه‌وه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه راستیی تێدا نییه، ئێسته له ماڵه‌كه‌ی خۆی له لبنان به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه ژیان ده‌كات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ریما رهحبانیی كچی فه‌یرووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نازانم ئه‌و دڵڕه‌شه كێیه ئه‌و هه‌واڵه درۆیه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، من واستئاپم نییه و دره‌نگتر به‌و هه‌واڵه‌م زانیوه، ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به درۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌واڵه‌كه وه‌ك دڵی خۆی ره‌شه. له خوا به‌زیاد دایكم زۆر باشه و ئێسته له ماڵه‌كه‌ی خۆی به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه ژیان ده‌كات.
ناوی راسته‌قینه‌ی فه‌یرووز "نیهاد وه‌دیع حه‌داد"ه و له ساڵی 1935دا له لبنان له دایك بووه. به هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی موزیك و گۆرانیی عه‌ره‌بی له لبنان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو برا هونه‌رمه‌ندان عاسی و مه‌نسوور ره‌حبانی هه‌ژمار ده‌كرێت. له ساڵی 1952دا وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وت و ژماره‌یه‌ك گۆرانیی له‌و ساڵه‌دا تۆمار كرد. له 1955 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عاسی ره‌حبانی كرد و چوار منداڵیان هێنایه ژیانه‌وه.
منداڵیی فه‌یرووز له گه‌ڕه‌كی بیلات له بیرووت ژیاوه كه به گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشین ناو ده‌برێت. باوكی وه‌دیع حه‌داد فه‌له‌ستینییه و دایكیشی ناوی لیزا بوستانییه. وه‌ك سه‌ره‌تا له منداڵی‌دا له كۆرسی ئێزگه‌ی لبناندا كاری ده‌كرد كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1940. ئاوازدانه‌ری ناودار حه‌لیم ئهلروومی ناوی "فه‌یرووز"ی وه‌ك ناوێكی هونه‌ریی بۆ هه‌ڵبژاردووه. دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ساڵی 1986دا كۆچی دوایی ده‌كات، بۆ ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دوور ده‌كه‌وێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئاوازدارێكی ناودار ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه كه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی له كۆنسێرت و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆدا پێشكه‌ش كردووه.
فه‌یرووز كه تا ئێسته‌یش ده‌توانێ گۆرانیی بڵێت، خاوه‌نی 800 گۆرانییه و هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و جیهانییه. له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به پێشه‌نگ ناو ده‌برێت و به "ده‌نگی به‌یانیان" ده‌ناسرێته‌وه.