حه‌وت حاڵه‌تی تری كۆرۆنا له كوردستان راگه‌یه‌نرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندنی حه‌وت حاڵه‌تی تری كۆرۆنای له هه‌ولێر راگه‌یه‌ند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حه‌وت تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سێ ژن ته‌مه‌ن ٦٩ و ٥٩ و ٥٧ ساڵ، دوو پیاو ته‌مه‌ن ٦٩ و ٢٩ ساڵ، دوو منداڵ ته‌مه‌ن نۆ و پێنج ساڵان، سێ تووشبوو به‌ركه‌وته و خانه‌واده‌ی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێره، چوار تووشبووه‌كه‌ی تر نیشانه‌ی نه‌خۆشیان ھه‌یه، دانیشتووی عه‌نكاوه و گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌فین و گوڵانن له شاری هه‌ولێر.
له هه‌رێمی كوردستان 474 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه پێنج كه‌س مردوون و 403 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم