ئه‌ژدێهاكان گه‌رچی به‌شێك به ئه‌فسانه‌ی ده‌زانن، به‌ڵام زانستیش دووپاتی له بوونی ئه‌ژدێها و دایناسووره‌كان كردووه‌ته‌وه كه به‌شێكیان توانایان هه‌بووه، تۆپه‌ڵه ئاگری زۆر گه‌وره و به‌هێز له ده‌میان بكه‌نه ده‌ره‌وه و ئاراسته‌ی نه‌یاره‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئاگره‌ی هه‌موو شتێك ده‌سووتێنێت كه له ده‌میانه‌وه دێته ده‌ره‌وه، بۆچی ده‌م و ددان و گه‌رووی خودی ئه‌ژدێهاكان ناسووتێنێت، نهێنی ئه‌مه له‌چیدایه؟
به گوێره‌ی
توێژینه‌وه زانستییه‌كان، هۆكاری دروستبوونی ئه‌و ئاگره له ده‌می ئه‌ژدێهاكان بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری گازی میسان له سییه‌كانی ئه‌و گیانه‌وه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك بیه‌وێ ئاگر بكاته ده‌ره‌وه و كه‌مێك هه‌ناسه‌ی ده‌گرێ و هه‌وا خستنه ده‌ره‌وه په‌نگ ده‌خاته‌وه، ئیتر كه دواتر ده‌یكاته ده‌ره‌وه، به‌هۆی زۆر گازی میسان، گڕێكی گه‌وره له گه‌روویه‌وه دروست ده‌بێت و ده‌یكاته ده‌ره‌وه. كه‌واته گه‌رووی ئه‌و ئاژه‌ڵه بریتییه له بوركان و فڕنێكی گه‌وره‌ی ئاگر دروستكردن، ئه‌ی چۆن ئه‌مه ده‌كرێ له نێو گه‌رووی گیانه‌وه‌رێك كه له گۆشت و خوێن و ئێسقان دروستبووه، بوركانێك بوونی هه‌بێت، له كاتێكدا گۆشت و خوێن و ئێسقان به ئاگر ده‌سووتێن و ده‌بنه خۆڵه‌مێش، نهێنی ئه‌مه چییه كه ئه‌ژدێهاكان ئاگر به ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه له ده‌میانه‌وه، كه‌چی هیچ شوێنێكی خۆیان ناسووتێنێت!
ئه‌مه پرسیارێكی پڕ له گومان و سه‌رسڕمانییه لای زانایانی زینده‌وه‌رزانی و بوونایه‌تی ژیانی گیانه‌وه‌ران به گشتی، چه‌ندان كتێبیشی له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆچوونی زانایانیش له‌سه‌ر ئه‌مه بووه‌ته دوو به‌شه‌وه، هه‌ندێكیان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌ژدێهاكان هه‌رگیز ناتوانن ئاگر دروست بكه‌ن و بیكه‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵكوو ئه‌مه ئه‌فسانه‌یه‌كی دروستكراوه، به‌شێكیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه ده‌ركردنی شه‌پۆلی ئاگر له ده‌می ئه‌و ئاژه‌ڵه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته مرۆڤ په‌ی به‌و نهێنییه نه‌بردووه. گرووپی دووه‌م به دوای نهێنییه‌كه ده‌گه‌ڕێن و ده‌یانه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌وه بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر گیانه‌وه‌رێكی دروستبوو له گۆشت و ئێسقان بتوانێ ئاگر له گه‌رووی هه‌بێ و بیكاته ده‌ره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خۆی بسووتێنێت، كه‌واته ئه‌گه‌ری زۆره كاتێك نهێنییه‌كه بدۆزرێته‌وه، بتوانرێ ئه‌و نهێنی و سیسته‌مه‌ی بوونایه‌تییه سوودی لێ وه‌ربگیرێ، بۆ گه‌شه‌پێدانی بوونایه‌تی مرۆڤ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش زۆرێك له تیۆره‌كان كراون به فیلم، ته‌نانه‌ت فیلمی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نهێنییه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤیش دروستكراوه، كه ئیتر مرۆڤ ده‌توانێ به ده‌سته‌كانی ئاگر و شه‌پۆلی كاره‌بایی دروست بكات، هه‌موو ئه‌مانه‌یش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان به‌رده‌وامه و تا ئێسته بێ وه‌ڵامن له ڕووی واقیعییه‌وه، هه‌رچه‌نده له ڕووی سینه‌ماییه‌وه بووه‌ته كارێكی ئاسایی و ئاسان.
وه‌ك هه‌ر بوونه‌وه‌رێكی تر له گۆشت و ئێسقان دروستبووه و نهێنی نه‌سووتاندنی جه‌سته‌ی به ئاگر چییه!
به گوێره‌ی ئه‌و وه‌ڵام و تیۆرانه‌ی كه تا ئێسته زانایان پێی گه‌یشتوون و باسی لێوه ده‌كه‌ن، بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری گازی میسان له سیسته‌می هه‌رس و سییه‌كانی ئه‌ژدێها و پێستی به‌هێزی ناوه‌وه‌ی سورێنچك و بۆڕی هه‌وا و ناوپۆشی ده‌م، وایكردووه كه ئه‌و ئاگره هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه دانه‌نێت، به‌شێكیش له‌و بڕوایه‌دان كه كاتێك ئاژه‌ڵه‌كه هه‌ست به مه‌ترسی و تووڕه‌یی بكات، مێشكی جۆره ڕژێنێك له نێو ده‌م و گه‌رووی ده‌رده‌كات، كه وا ده‌كات ئه‌م ئاگره هیچ كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر خۆی نه‌بێ و زیانی پێ نه‌گه‌یه‌نێت.
گریمان وای داده‌نێین، ناوپۆش و گه‌رووی ده‌پارێزرێت، به‌ڵام ئه‌ی ددانه‌كانی چی، ڕژێنه‌كان به‌سه‌ر ددانه‌كان ده‌رنادرێن، چونكه هاوشێوه‌ی پێست خانه‌یه‌كی زۆری هه‌ستیار و خوێنی نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاستییش بێت، پله‌ی گه‌رمی ئه‌و ئاگره‌ی ده‌ری ده‌ده‌ن چه‌نده، هه‌موو جۆره كانزا و ماده و پێكهاته‌یه‌ك له پله‌یه‌كی گه‌رمی ده‌سووتێت، به تایبه‌ت گۆشت و ئێسقان له پله‌ی گه‌رمی 110 پله‌ی سیلیزی ده‌سووتێن، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش ئه‌و ئاگره‌ی كه ئه‌ژدێهاكان ده‌ی ده‌ده‌ن، كه دره‌ختی گه‌وره له چه‌ند چركه‌یه‌ك به ته‌واوی ده‌سووتێنێت، پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی به 260 پله‌ی سیلیزی خه‌ملێنراوه، بۆ سووتاندنی دره‌ختێكی ئه‌ستوور، به‌ڵام به گشتی پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی به هه‌زار و 949 پله‌ی سیلیزی داده‌نرێ، چونكه ده‌توانێ قه‌ڵا و باڵه‌خانه‌كانیش به‌م ئاگره بسووتێنێت و بڕووخێنێت، كه‌واته ددانه‌كانی چۆن به‌رگه ده‌گرن؟
ده‌یان تیۆری له‌سه‌ر دانراوه و تا ئێسته‌یش بێ وه‌ڵامه
زانایان هه‌ستیان بیریان له پێكهاته‌ی ددانی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ره‌كان كرده‌وه و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ته‌نانه‌ت پاشماوه‌ی ددانی ئه‌ژدێهاكانیش له پله‌ی گه‌رمی هه‌زار و 100 پله سیلیزی ده‌سووتێ و ده‌بێت به خۆڵه‌مێش و هه‌ستی پێ ناكرێت.
به‌شێكی تر له زانایان پۆلێنی جۆرایه‌تی ددانی بوونه‌وه‌رانیان كردووه، بۆ نموونه ددانی قڕش به ته‌واوی جیاوازه له ددانی بوونه‌وه‌ره‌كانی تر، چونكه دوای شكانیشی به خێرایی گه‌شه ده‌كاته‌وه و به‌هێز ده‌بێته‌وه، بۆیه به‌شێك له زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه ددانی ئه‌ژدێهاكانیش له‌مجۆره بێت، ددانی ده‌سووتێت، به‌ڵام به خێراییه‌كی زۆره‌وه دروست ده‌بێته‌وه، ئه‌مانه‌یش تا ئێسته ته‌نیا گریمانه‌ن و كه‌س نازانێ چۆن چۆنییه وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه و سه‌لمێنراوی ئه‌و پرسیاره.