كاتێك دیواری به‌رلین له ساڵی 1989 ڕووخێنرا و ئه‌ڵمانیا یه‌كی گرته‌وه و سۆڤیه‌ت كۆتایی هات، وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌ركه‌وتنیان له جه‌نگی سارد ڕاگه‌یاند، به‌ڵام لایه‌نی دووه‌م كه ڕووسیای دوای سۆڤیه‌ت و وڵاتانی شیوعی بوون، هه‌رگیز ددانیان به شكست و دۆڕان نه‌نا، به‌ڵكوو به بێده‌نگی مانه‌وه، هه‌ر ئه‌وكاته به‌شێك له بیرمه‌ندانی سیاسی و توێژه‌ران دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه جه‌نگه‌كه به ڕواڵه‌ت كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌رده‌وامی ده‌بێ و زۆر درێژه ده‌كێشێت، ئێسته‌یش ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ڕوو ده‌دات، به جه‌نگێكی ساردی نوێ ناوده‌برێ، كه ئه‌مجاره ئه‌و لایه‌نه‌ی به دۆڕاو ناوی برا، كار بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه جیهان ده‌بێته گۆڕه‌پانێكی نوێی جه‌نگێكی نه‌بڕاوه‌ی سارد له نێو هه‌ردوو جه‌مسه‌ری هێزه‌وه.
له ڕاستیدا له هه‌مان ئه‌و ساڵه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپییه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر بلۆكی شیوعیه‌ت ڕاگه‌یاند و دیواری به‌رلین ڕووخێنرا، چینییه‌كان هێز و تانك و چه‌كی قورسیان دژ به قوتابییه خۆپێشانده‌رانی گۆڕه‌پانی تیانانمنی وڵاته‌كه‌یان به‌كارهێنا و "خواوه‌ندی دیموكراسی" كه قوتابییانی چین وه‌ك په‌یكه‌رێك له گۆڕه‌پانه‌كه دروستیان كردبوو، به‌سه‌ر یه‌ك داڕووخێنرا، جه‌مسه‌ری ڕۆژئاوا له به‌رانبه‌ر ئه‌وه بێده‌نگ بوون، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه كاریگه‌رییه‌كه‌ی له مێژوو له ڕووخانی دیواری به‌رلین زۆر گه‌وره‌تر و گرنگتر بوو، ئه‌گه‌ر مێژوو بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئێسته‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قوتابیانی مانگرتوو و خۆپێشانده‌ری گۆڕه‌پانی تیانانمنیان بزانیایه، هه‌رگیز لێی بێده‌نگ نه‌ده‌بوون.
چین و ڕووسیا دۆڕان قبووڵ ناكه‌ن و جه‌نگێكی تری سارد ده‌ستی پێكردووه
ڕووداوه‌كه به جۆرێك له دابه‌شكاری نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی هێز له دنیا داده‌نرێ، له‌وكاته‌ی دیواری به‌رلین ڕووخا و ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتووی سه‌ر به به‌ره‌ی ڕۆژئاوا دامه‌زرێنرا، له هه‌مان كات دا مانگرتنی گۆڕه‌پانی تیانانمنی چین، دوا بزماری شیوعییه‌كانی چین بوو كه له تابووتی دیموكراسی و ئازادی و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری چینیان دا و ئیتر دوای ئه‌وه به ته‌واوی حوكمێكی شیوعی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، وه‌كچۆن ئه‌ڵمانیا حوكمێكی دیموكراسی و فیدرالی لێ به‌رهه‌م هات، ئه‌گه‌رچی شیوعییه‌كان و سۆڤیه‌ت به‌شی زۆری ئه‌وروپایان دواتر له ده‌ست دا، به‌هۆی خرۆشاندنی جه‌ماوه‌ر و دروستكردنی شۆڕشی خه‌ڵك دژ به حكوومه‌ته شیوعییه‌كان، به‌ڵام مۆسكۆیش له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌رده‌وامبوو له قایمكردنی پێگه و چاندنی ڕیشه‌ی شیوعییه‌ت، كه ئه‌وه‌ی مۆسكۆ بیری لێ ده‌كرده‌وه، گه‌وره‌تر و گرنگتر بوو له ئه‌وروپا، ئه‌ویش هێزی مرۆیی چین بوو، به دڵنیاییه‌وه، ملیارێك مرۆڤ له ژێر حوكمی حكوومه‌تێكی شیوعی بن، زۆر كاریگه‌رتره له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له
جه‌نگی ساردی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌وروپا.
گرنگی بیركردنه‌وه‌ی سه‌رانی سۆڤیه‌ت و پاشه‌كشه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و قبووڵكردنی دۆخه‌كه ئه‌م نهێنیه‌ی له پشته‌وه‌بوو، كه ئێسته ده‌یبینن و چین بووه‌ته زلهێزترینی دنیا و به ویستی خۆی مامه‌ڵه به دنیا ده‌كات و هه‌موو جیهان پێویستی به په‌كینه و ئه‌گه‌ر پیشه‌سازی و بازرگانی بوه‌ستێنێت، هه‌موو جیهان په‌كی ده‌كه‌وێت.
نیوده‌لهی گۆڕه‌پانی یه‌كه‌می جه‌نگه نوێكه‌یه و سه‌ره‌تاكانی ده‌ستی پێكردووه
له ڕاستیدا ئه‌و بیركردنه‌وه ژیرانه گه‌رچی سه‌ره‌تا هی سه‌ركرده‌كانی سۆڤیه‌ت بوو، به‌ڵام خودی سه‌ركرده شیوعییه‌كانی چینیش وریا و دانابوون، سیسته‌مێكی زۆر جیاوازتریان له سۆشیالیستی و سه‌رمایه‌داری پێكهێنا، سوودیان له هه‌ردوو ئایدلۆجیاكه وه‌رگرت، له‌وكاته خه‌ریكه بوو پرۆسه‌كه زۆر گه‌وره ده‌بێ و ده‌كرێ به جینۆساید، به‌ڵام گۆڕباتچۆفی سه‌رۆكی سۆڤیه‌ت به ڕێبه‌ری ئه‌وكاتی شیوعییه‌كان دنگ شیاو بینگی گوتووه، كه هێزی خۆی بشارێته‌وه و چاوه‌ڕێی كات بكات، ئیتر ئه‌مه ئه‌و ڕسته‌یه وایكرد سۆڤیه‌ت ددان به شكستی خۆی نه‌نێت، به‌ڵكوو ته‌نیا هێزی خۆیان به شاراوه‌یی هێشته‌وه و ئێسته‌یش هه‌موو جیهان ده‌یبینێ، كه چین و ڕووسیا به خێراییه‌كی بێ‌سنوور په‌ل بۆ هه‌موو ناوچه‌یه‌كی جیهان ده‌هاوێژن و بوونه‌ته گه‌وره‌ترین سه‌رئێشه بۆ ئه‌مه‌ریكا و جه‌مسه‌ری ڕۆژئاوا، له دوای جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراق و سووریا و شۆڕشی عه‌ره‌بی، شوێن پێی ئه‌و دوو وڵاته له جیهان زۆر به‌هێز بووه‌ته‌وه و هیچ كه‌س ناتوانێ نكۆڵی لێ بكات، ئه‌مه‌ریكا كه ڕووسه‌كانی له‌وكات به دۆڕاو وه‌سف كرد، ئێسته ناچاره بۆ هه‌نگاوه‌كانی له جیهان زۆرترین حساب بۆ ئه‌و دوو وڵاته بكات، كۆریای باكور سه‌ره‌ڕای چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه و هه‌موو په‌یماننامه و ڕێككه‌وتنه‌كانی شكاندووه و چه‌ك تاقی ده‌كاته‌وه، كه‌چی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ ملكه‌چی بكات، تا ناچار بوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌زاران كیلۆمه‌تر بۆ دیداری كیم جۆنگ ئۆن ببڕێ، به دانوستاندن پیۆنگیانگ بخاته پاڵ خۆیه‌وه، به‌ڵام له‌مه‌دا شكستی خوارد، له ئه‌فغانستان و عێراق و سووریایش به ته‌واوی شكستی خواردووه، ئێسته كۆمپانیاكانی چین و ڕووسیا ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆرترین بواری ئه‌و وڵاتانه گرتووه، ئێرانیشیان كردووه‌ته هێزێك به ڕووی ئه‌مه‌ریكا و خه‌ریكه توركیای دووه‌م هێزی ناتۆش له باوه‌ری ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ ده‌رده‌هێنن، بۆیه ئه‌مه‌ی ڕوو ده‌دات، سه‌رده‌مێكی نوێی جه‌نگی سارده، به‌ڵام هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م جه‌نگه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشوو بێ، ئه‌مجاره مۆسكۆ و په‌كین سه‌ركه‌وتن ڕاده‌گه‌ینن، به‌ڵام ئه‌مه‌یش له داهاتووێكی نزیك نابێت، به‌ڵام دوای كۆرۆنا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، ئه‌مجاره نیوده‌لهی ببێته چه‌قی ململانێی ئه‌و جه‌نگه سارده و نازانرێ بۆ كێ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.