هونه‌رمه‌ندێك شێوازێكی نوێ له كاری ده‌ستی داهێنا و رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌كرێ به ده‌ست دروست بكرێ كارى تێدا ده‌كه‌م.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار، هونه‌رمه‌ند سه‌روان عیسا به "وشه"ی راگه‌یاند، له ساڵی 2005 ده‌ستم كردووه به كاری ده‌ستی وه‌ك دروستكردنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان به بچووككراوه‌ی و دیزانی رێگا و خانوو.
به‌شداریم له چوار پێشهنگاش كردووه یه‌كێكیان گه‌وره‌ترین پێشانگا بووه له هه‌ولێر
روونی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌كرێ به ده‌ست دروست بكرێت، ئه‌وا من دروستیان ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه بۆ ئه‌م كاره پێویسته خۆم دروستیان ده‌كه‌م كه له ده‌ره‌وه ده‌یهێننه كوردستان.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده باس له‌و شتانه ده‌كات كه درووستی كردووه و ده‌ڵێ، تا ئێسته قه‌ڵاى خانزاد، مناره‌ی چۆلی، ئاشی ئاوی كفری، پردی ده‌لال له زاخۆ، پردی شه‌مزینان له باكوری كوردستان و چه‌ندان كاری تر‌ى جۆراوجۆرم دروست كردووه.
سه‌روان عیسا ئاماژه به‌و خه‌ڵاتانه ده‌كات كه پێی به‌خشراوه تا ئێسته چوار خه‌ڵاتی رێزلێنانى پێ به‌خشراوه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده گوتی، به‌شداریم له چوار پێشهنگاش كردووه یه‌كێكیان گه‌وره‌ترین پێشانگا بووه له هه‌ولێر.