لیلی لیان كه گۆرانیبێژێكی ناوداری فڕه‌نسایه و به گۆرانیبێژی سه‌رشه‌قام ده‌ناسرێته‌وه، دوێنێ دووشه‌م مردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ته‌مه‌نی 103 ساڵیدا بڵاو كرایه‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌ناو 300 ساڵی پێشكه‌شكردنی گۆرانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی فڕه‌نسا، لیلی لیان سێیه‌م كه‌سه له‌و وڵاته له‌و بواره كاری هونه‌ری بكات، بۆیه له فڕه‌نسا و دروست له شاری پاریس، ناوێكی زۆر گه‌وره‌ی هونه‌ری فڕه‌نسییه.
پێگه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، لیلی لیان هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی هونه‌رمه‌ندان شۆفالییه و ئیف مۆنتان بوو، ئه‌وان له بواره‌دا له ماوه‌ی 300 ساڵی هونه‌ری فڕه‌نسیدا، پێشه‌نگ بوون.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه به‌ر له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه به‌رده‌وام له شه‌قامه‌كانی پاریس ده‌بینرا و مه‌به‌ستی بوو دڵی خه‌ڵك به ئه‌دا و گۆرانییه‌كانی خۆش بكات، كه‌س نه‌بووه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره نه‌یبینێ و نه‌یناسێته‌وه. بۆیه به‌رده‌وام به خۆی و ئامێره موزیكهكهیهوه گۆرانیی ده‌گوت.
به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌وكاته‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گۆرانیی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌گوت، چه‌ندان هۆڵی نمایش له‌و وڵاته هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و تا ئه‌وكاته‌ی دڵی له لێدان وه‌ستا، باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو له نزیكه‌وه و راسته‌خۆ و به‌بێ ئامێری ده‌نگ، گۆرانی بۆ خه‌ڵك بڵێت و پێی وابوو گه‌یشتنی ده‌نگی سروشتی خۆی بۆ خه‌ڵك زۆر زیاتر له ئامێره‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت.
لیلی لیان له ساڵی 1917 و له گه‌رمه‌ی شۆڕشی لینین و شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌مدا له دایك بووه. باوكی كه شیوعی بووه، له 1944 كۆچی دوایی كردووه.