پۆلیسی هیندستان پیاوێكی به‌هۆی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی گرتووه، ئه‌و پیاوه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگاری بێت و ویستوویه‌كی بیكوژێت، مارێكی ژه‌هراویی كۆبرای خستووه‌ته ناو جێگه‌كه‌ی و له‌ناو خه‌ودا ژه‌هری ماری ده‌رخوارد داوه.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و پیاوه‌ی ویستوویه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكوژێ ناوی "سیراجه"ه /27 ساڵ/، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له سزای كوشتنه‌كه رزگار بكات، ماوه‌یه‌ك له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه به‌دوای مارێكی ژه‌هراوی گه‌ڕاوه تا به‌خێوكه‌رێكی ماری دۆزیوه‌ته‌وه، پێوه‌ندیی پێوه كردووه و له‌گه‌ڵیدا رێككه‌وتووه، ئه‌ویش مارێكی ژه‌هراویی كۆبرای پێ داوه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌به‌سته‌كه‌ی.
پۆلیسی ویلایه‌تی كیرالای باشووری هیندستان رای گه‌یاندووه، پیاوه‌كه به نهێنی له كاتی نوستنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا ماره‌كه‌ی بۆ خستووه‌ته ناو جێیه‌كه‌ی، به‌هۆی پێوه‌دانی ژنه‌كه له‌لایه‌ن ماره‌كه‌وه، بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه، بۆیه دۆخی به‌ره‌و باشتر چووه و بۆ ماوه‌یه‌ك له ماڵی باوكی ماوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی گومان له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكرێت.
بۆ جاری دووه‌م به‌هه‌مانشێوه سیراج ماره‌كه‌ی هاویشتووه‌ته ناو جێی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌رله‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست داوه. له لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاشكرا بووه كه هه‌ردوو جاره‌كه به‌هۆی ژه‌هری ماره‌وه هه‌وڵی كوشتنی دراوه، له لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی ماره‌كه‌ی داوه‌ته سیراج، ئه‌ویش دێته گرتن.
دواتر ئاشۆك كۆمار كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌كه‌یه، نهێنیی كوشتنی ژنه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، ژنه‌كه كه ناوی "ئۆسرا"یه له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و چه‌ندان موڵك به‌ناوی ئه‌وه‌وه بوون، بۆیه سیراج ویستوویه‌تی بیكوژێ و ده‌ست به‌سه‌ر موڵكه‌كانیدا بگرێت.
ئه‌وه‌شی گوتووه، كاتێك سیراج هاوسه‌ره‌كه‌ی خواستووه، ماره‌ییه‌كه‌ی 10 پارچه زێڕ و ئۆتۆمبێلێكی مۆدێلی نوێ و بڕی 500 هه‌زار روپیه‌ی هیندی بووه كه ده‌كاته "20 هه‌زار دۆلار".