جۆره‌كانی خواردن له دنیا و وڵاتان زۆرن و هه‌ندێكیان له‌ڕووی گرانییه‌وه ده‌گه‌نه ئاستێك كه مێشك وه‌ریناگرێت. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و چه‌ندان جۆری خوادنی به نموونه هێناوه‌ته‌وه كه بۆ كڕین، ته‌نیا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌توانن بیانخۆن، چونكه زۆر گران و ده‌گمه‌نن. "وشه" چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و خواردنانه ده‌هێنێته‌وه.
"شیری ناكازاوا" یه‌كێك له‌و خواردنه گران و ده‌گمه‌نانه‌یه كه كارگه‌كه‌ی به‌ناوی "ناكازاوا"یه له ژاپۆن، مانگاكانی ئه‌و كارگه‌یه، له یه‌ك هه‌فته‌دا یه‌ك جار دێنه دۆشین، ئه‌و شیره به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه هۆرمۆنی "میلاتۆنین"ی تێدایه كه بۆ جه‌سته زۆر به‌سووده. یه‌ك لیتر له‌و شیره، به 43 دۆلاره.
"كۆفین بای" كه خوادنێكی ده‌ریاییه و زۆر ده‌گمه‌نه، ئه‌و جۆره گۆشته ده‌كرێته دوو پارچه و هته‌ر پارچه‌یه‌ك به 75 دۆلار دێته فرۆشتن. ئه‌و جۆره گیانده‌ره ئاوییه، له كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی له ئوسترالیا ده‌ست ده‌كه‌وێ. به خۆشترین گۆشت له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت.
رۆنی زه‌یتوونی "لامبدا" كه ته‌نیا له یۆنان ده‌ست ده‌كه‌وێت، باشترین رۆنی دنیایه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، نیو لیتر له‌و رۆنه بایی 227 دۆلاره. هه‌ندێك جار ئه‌و رۆنه له‌گه‌ڵ جۆره بۆنێك تێكه‌ڵ ده‌كرێت، ده‌كرێته ناو بوتڵێكی شووشه‌یی و كێشه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆگرام، نرخه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 12 هه‌زار دۆلار.
هه‌نگوینی "مانۆكا" كه دژی هه‌موو ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه و باشترین ده‌رمانی به‌هێزیی مرۆڤه و وه‌گ ده‌گوترێ بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك به سووده، یه‌ك كیلۆی ئه‌و هه‌نگوینه، زیاتر له 500 دۆلاره.
په‌تاته‌ی "بونوت" كه له دوورگه‌یه‌كی فڕه‌نسادا ده‌ست ده‌كه‌وێت، جۆری ئه‌و په‌تاته‌یه له هه‌موو په‌تاته‌كانی دنیا جیاوازه. به‌رهه‌می ئه‌و په‌تاته‌یه له ساڵێكدا یه‌ك هه‌فته‌یه ده‌كه‌وێته مانگی ئایار، دوای ئه‌و هه‌فته‌یه وشك ده‌بێته‌وه و به كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت. كیلۆی ئه‌و په‌تاته‌یه ده‌گاته 660 دۆلار. خۆشترین په‌تاته‌ی دنیایه و له گۆشتیش خۆشتره.
شۆكۆڵاته‌ی "تواك" كه كێشی یه‌ك پارچه‌ی ناگاته 50 گرام، كه‌چی نرخه‌كه‌ی 690 دۆلاره و ته‌نیا له ئیكوادۆر ده‌ست ده‌كه‌وێت. گرانیی ئه‌و شۆكۆڵاته‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به چه‌ندان ماده دروست ده‌كرێت كه به‌هۆیه‌وه حه‌سانه‌وه‌یه‌كی زۆر به مێشكی مرۆڤ ده‌دات. له‌ناویدا ده‌نكێك كاكاوی تێدایه به ناوی "ناسیونال".