ئانۆ جه‌وهه‌ر بۆ "وشه‌" ورده‌كاریی‌ دابه‌زاندی‌ نرخی‌ ئینته‌رنێت ده‌خاته‌ ڕوو

:: PM:05:50:27/05/2020 ‌
وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان روونكردنه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ دابه‌زینی‌ نرخی‌ ئینته‌رنێت دا و به‌پێی‌ ئه‌و نووسراوانه‌یشی‌ كه‌ "وشه‌" بڵاوی‌ ده‌كاته‌وه‌، نرخی‌ ئینته‌رنێت داده‌به‌زێ‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی‌ ئایار، ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ "وشه‌"ی‌ راگه‌یاند، نرخی‌ ئینته‌رنێت به‌پێی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشتر بڕیاری‌ له‌باره‌یه‌وه‌ دراوه‌ داده‌به‌زێ‌.

خێرای‌ ئینته‌رنێت دوو هێنده‌ی‌ ئێسته‌ هه‌یه‌ زیاد ده‌كرێ نرخه‌كه‌یشی‌ له‌ 25% داده‌به‌زێ‌
ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌، تا ئێسته‌ چه‌ند كۆمپانیاییه‌ك وه‌ڵامی‌ داواكاری‌ دابه‌زاندنی‌ نرخی‌ ئینته‌ر نێت و كوالیتی‌ باشكردنی‌ داوه‌. هه‌روه‌ك پێشبینی‌ كرد، ته‌واوی‌ كۆمپانیاكانی‌ گه‌یاندن نرخه‌كان دابه‌زێنن.

وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپات له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت و خێرای‌ ئینته‌رنێت دوو هێنده‌ی‌ ئێسته‌ هه‌یه‌ زیاد ده‌كرێ نرخه‌كه‌یشی‌ له‌ 25% داده‌به‌زێ‌.

له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كۆمپانیای‌ تایبه‌ت به‌ ئینته‌رنێت هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا هاووڵاتییان پێیان وایه‌ نرخیان گرانه‌ و كوالیتی‌ هێڵه‌كانیش باش نییه‌.

ئه‌و نووسراوانه‌ی‌ كه‌ بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ دابه‌زاندنی‌ نرخی‌ ئینته‌رنێت و كوالیتی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ تیا دراوه‌:










وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 39537 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌