پێشكه‌شكارێكی ناوداری میسری لەکاتی پێشکەشکردنی بەرنامەی "
ژیانی ئه‌مڕۆ” له كه‌ناڵی حه‌یاتی میسری، تووشی ساتێكی شه‌رمه‌زاری ده‌بێته‌وه، به‌هۆی ده‌ستبردن بۆی له‌ناو ستۆدیۆكه ڕا ده‌كات و به‌رنامه‌كه جێ ده‌هێڵێت.
لوبنا عه‌سه‌ل پێشكه‌شكاری ناوداری میسری له كه‌ناڵی حه‌یاتی میسری، له به‌رنامه‌ی ژیانی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌رنامه‌كه‌یدا مهیوونێك به ده‌ستیه‌وه ده‌گرێت و به باشیش كۆنتڕۆڵی ده‌كات، به‌ڵام مه‌یموونه‌كه كۆنتڕۆڵی خۆی له ده‌ست ده‌دات و به‌ده‌ستی هێرش بۆ قاچه‌كانی ئه‌و پێشكه‌ش كاره ده‌بات و هه‌راسانی ده‌كات.
به‌رنامه‌كه‌ی میوانداری كه‌سێكی كردووه كه ئاژه‌ڵی كێوی ماڵی ده‌كات و یارییان له‌گه‌ڵ ده‌كات و نمایشیان ده‌كات، به‌ڵام مه‌یموونه‌كه له‌وكاته‌دا كچه پێشكه‌شكاره‌كه هه‌راسان ده‌كات، ئه‌ویش چه‌ند جارێك هاوار ده‌كات و دواتر له ستۆدیۆكه ڕا ده‌كات و به‌رنامه‌كه له په‌خش ده‌وه‌ستێت.