ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، میلیشیاكانى ئێران له شارۆكه‌ى نزیك ئیدلب گۆڕى خه‌لیفه عومه‌ر كوڕى عه‌بدولعه‌زیز هه‌ڵده‌كۆڵن كه یه‌كێك بووه له خه‌لیفه به‌ناوبانگه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئهمهوى.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ى ئایار له هه‌واڵێكدا ئاشكراى كردووه، چه‌ند میلیشیایه‌كى سه‌ر به ئێران ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵكه‌ندن و تێكدانى گۆڕى عومه‌ر كوڕى عه‌بدولعه‌زیزى خه‌لیفه‌ى به‌ناوبانگى ئهمهوى.
ئێران به ده‌رهێنانى گۆڕى عومه‌رى كوڕى عه‌بدولعه‌زیز تۆمه‌تبار ده‌كرێت
حوڕه باس له‌وه ده‌كات ساڵى رابردوو هه‌مان گۆڕ له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه سووتێنراوه، ئێسته‌یش گۆڕى عومه‌ر و فاتیمه‌ى كچى عهبدولمهلیكى هاوسه‌رى و ئه‌بو زه‌كه‌ریاى مه‌نسوورى كه پێشتر مجێورى گۆڕه‌كان بووه تێكدراون.
گۆڕه‌كه كه‌وتووه‌ته شارۆكه‌ى دێر شه‌رقى نزیك پارێزگارى ئیدلب له باكورى رۆژئاواى سووریا.
ماڵپه‌ڕى حوڕه چه‌ندان ڤیدیۆى داناوه كه له‌لایه‌ن چالاكانى سووریا بڵاو كراونه‌ته‌وه و ده‌رى ده‌خه‌ن گۆڕه‌كان تێكدراون.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى گرووپه تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كان له عێراق و سووریا، چه‌ندان شوێنى مێژوویى تێكدراون له‌وانه تێكدانى شوێنه‌واره‌كانى مووسڵ و ته‌قاندنه‌وه‌ى مه‌زار یونس پێغه‌مبه‌ر بوو له لایه‌ن داعشه‌وه.
عومه‌رى كوڕى عه‌بدولعه‌زیز هه‌شته‌م خه‌لیفه‌ى ئه‌مه‌وییه‌كان بووه، ماوه‌یه‌كى كورت حوكمڕانى كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌رچاوه مێژووییه‌كان به كه‌سێكى دادپه‌روه‌رییان وه‌سف كردووه و ته‌نانه‌ت به‌هۆى ئه‌م كارهیشهوه به پێنجه‌م خه‌لیفه‌ى راشیدین ناو ده‌برێت.