سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، شوێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان په‌رله‌مانی كوردستانه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه رێگری سیاسی نه یاسایی لێ نه‌كراوه تا نه‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هیچ جۆرێك نه رێگری سیاسی و نه یاسایی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه تا نه‌توانی بگه‌ڕێته‌وه ده‌ست به‌دانیشته‌كانی په‌رله‌مان بكات.
په‌رله‌مان شوێنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه نه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیا و فه‌یسبووك قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین
چه‌ند ڕۆژێكه به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و به ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانه‌شی كه له ده‌سه‌ڵاتن، داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان تا دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ببات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی روونی كرده‌وه، له‌ماوه‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێته‌وه به‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، وه‌ك فراكسیۆنی خۆمان هه‌موو ئاماده‌ی هه‌موو ده‌ست پێشخه‌رێكین بۆ ئه‌و پرسه.
خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئێمه‌ش داوای دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، چونكه په‌رله‌مان شوێنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه، نه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیا و فه‌یسبووك قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین .
له دوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر له حه‌وتی ئایار، به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ده‌یانه‌وێت وا پێشانی هاووڵاتییان بده‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان شكۆی شكاوه ئه‌وه‌یش سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توڕه كرد و راى گه‌یاند كه واژوو له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌یه‌كى كارى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان ناكات.