دۆلی بارتۆن كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری گۆرانی ئه‌مه‌ریكاییه، گۆرانییه‌كی نوێی نووسیوه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه تایبه‌ت له‌باره‌ی "گۆڤید 19".
پێگه‌ی "ئه‌لئه‌هرام" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بارتۆن كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 74 ساڵ و به ناوداترین گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی "گرامی"یه. نوێترین گۆرانیی بۆ كۆرۆنا و به‌رزكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه تۆمار كردووه.
بارتۆن له تویته‌ر تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه كه به ناونیشانی "كاتێك ژیان سه‌رله‌نوێ خۆش ده‌بێته‌وه". ئه‌و ده‌ڵێ گۆرانییه‌كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵك له‌م قۆناغه‌ی ژیان و دنیا كه كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه. له‌وه‌یش زیاتر كاتێك خه‌ڵك به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، ناچارن له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
بارتۆن وێڕای تۆماركردنی ئه‌و گۆرانییه، ئه‌وه‌ی پێی كرابێت به‌شداریی له زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژانه كردووه كه بۆ نه‌هێشتنی ڤایرۆسه‌كه كراون. وێڕای ئه‌وه‌ی بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاریشی به‌خشیوه.