به‌رپرسانی باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان له ئوسترالیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویان كرده‌وه، كه دوو شێر په‌لاماری كارمه‌ندێكی پاككه‌ره‌وه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانیان داوه و برینی قورس و سه‌خت له گه‌روو و سه‌ری بوونی هه‌یه و دۆخی ته‌ندروستی له حاڵێكی خراپدایه.
ئه‌و كرێكاره پاككه‌ره‌وه‌یه ته‌مه‌نی 35 ساڵه و له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی "
شوالهیفن" له ویلایه‌تی نیو ساوس وێلز كار ده‌كات، باخچه‌كه له 25ی ئادار/مارسی ئه‌مساڵه‌وه، به‌هۆی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا داخراوه، به‌ڵام كارمه‌نده پاككه‌ره‌وه‌كانی باخچه‌كه بۆ ئاگهداربوون له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان به به‌رده‌وامی سه‌ردانی باخچه‌كه‌یان كردووه.
به هه‌لیكۆپته‌ر گوێزراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و دۆخی ته‌ندروستی زۆر خراپه
كاتێك ئه‌و پیاوه ویستوویه‌تی شوێنی مانه‌وه‌ی دوو شێره‌كه پاك بكاته‌وه، هه‌ردووكیان په‌لاماریان داوه و دواتر توانراوه به گولـله‌ی سڕكه‌ر شێره‌كان دوور بخرێنه‌وه و به هۆی سه‌ختی برینی كرێكارهكهیش به هه‌لیكۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه گوێزراوه‌ته‌وه.
ڤای ستۆكمن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاره‌كه دووپاتی كرده‌وه كه دۆخی ته‌ندروستی كرێكاره‌كه زۆر خراپه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ڕزگار بكه‌ین.