زۆرجار به‌هۆی تووشبوون به خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ، روو له پزیشكی پسپۆڕ ده‌كه‌یت تا له‌و نه‌خۆشی و دۆخه رزگارت بكات، به‌ڵام پێگه‌ی "
فه‌رفیش" بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و دۆخه ته‌ندروستییه نه‌بیت و دوور بیت له خه‌مۆكی، له هه‌واڵێكدا پێمان ده‌ڵێ هه‌وڵی خواردنی ئه‌م خواردنانه بده‌ین.
پێگه‌كه ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی خه‌مۆكی نه‌بیت، "ترێی دێمی" بخۆ كه ماده‌ی "سیرۆتۆنین" تێدایه، ئه‌و ماده‌یه ئاسووده‌یی و هێمنی به مێشك ده‌دات، هاوكات ترشه‌ڵۆكی "فۆلیك" به‌هه‌مانشێوه له ترێی دێمیدا زۆره و سوودی باشی بۆ خه‌مۆكی ده‌بێت.
میوه‌ی "كێوی" به‌هه‌مانشێوه بۆ كه‌سێك كه تووشی دڵه‌ڕاوكی و خه‌مۆكی ده‌بێت، سوودی زۆر ده‌بێت. چونكه ترشه‌ڵۆكی "فۆلیك" له‌كێویدا زۆره كه بۆ خه‌مۆكی زۆرباشه. ئه‌و میوه‌یه زیاترین ڤیتامین "سی"ی تێدایه و بۆ دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن سوودی هه‌یه و دواتریش سوودی بۆ خه‌مۆكیش ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی تا ئێسته بۆ كه‌مبوونی ڤیتامینه‌كان له جه‌سته‌ی مرۆڤ كراون، ئه‌وه ئاشكرا بووه كه كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامینی "دی" له هه‌ركه‌سێكدا هه‌بێت، تووشی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش جیا له تیشكی هه‌تاو، باشترین خۆراك "شیر"ه.
خواردنی گۆشتی ماسیی "سه‌له‌موون" كه ترشه‌ڵۆكی ئۆمیگا 3ی تێدایه، بۆ مێشكی مرۆڤ زۆر باشه. بۆیه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه له جه‌سته‌ی مرۆڤ، تووشی خه‌مۆكی ده‌كات، ئه‌وه‌ش به ئاشكرا به كه‌سێكی نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشی له بیرچوونه‌وه‌ی ده‌كات. هاوكات گۆشتی سه‌له‌موون ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی "تریبتۆڤان" كه ئه‌و ماده‌یه وا ده‌كات له نوستندا ئاسووده‌تر بیت.
دواجاریش ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی خه‌مۆكی ده‌بێت، به‌رله هه‌ر شتێك پزیشكی پسپۆڕ بواری مێشك ئامۆژگاری ده‌كات رۆژانه چه‌ند جارێك چای سه‌وز بخواته‌وه كه ئه‌وه‌یان نه‌ك هه‌ر بۆ خه‌مۆكی، چای سه‌وز باشترین ماده‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و دووركه‌وتنه‌وه له سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كان.