واسینى ئه‌عره‌ج رۆماننووسى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بى، ستافى دراماى "نهایه"ى میسر به دزینى بیرۆكه‌ى رۆمانێكى تۆمه‌تبار كردووه، كه پێشتر به ناوى رۆمانى "2084.. سه‌ربرده‌ى دوایین عه‌ره‌ب" بڵاو كراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى
ئێندپێندتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له‌و كێشه‌یه ده‌كات كه له نێوان ده‌رهێنه‌ر و ستافى دراماى نهایه "كۆتایى" و واسینى ئه‌عره‌ج رۆماننووسى به‌ناوبانگى جه‌زائیرى دروست بووه.
رۆمانه‌كه به كوردیش بڵاوكراوه‌ته‌وه
واسینى ئه‌عره‌ج له راگه‌یه‌نراوێكدا گوتوویه‌تى، ته‌واوى بیرۆكه‌ى رۆمانه‌كه براوه و له ورده‌كارییه‌كانى دراماكه‌وه دیاره.
بیرۆكه‌ى رۆمانه‌كه باس نه‌مانى پڕۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌یى عه‌ره‌ب ده‌كات و دراماكهیش كار له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌كات،كه‌چى عه‌مرو سه‌میر سیناریستى میسرى ره‌تى كردووه‌ته‌وه بابه‌تى دراماكه‌ى له رۆمانه‌كه وه‌رگرتبێت.
ئه‌و درامایه له پاڵه‌وانێتى یوسف شه‌ریف و ده‌رهێنانى یاسر سامییه، له مانگى ره‌مه‌زاندا له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان په‌خش كراوه.
رۆمانه‌كه‌ى واسینى ئه‌عره‌ج چه‌ندان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رۆمانى "2084.. سه‌ربرده‌ى دوایین عه‌ره‌ب" بڵاو كردووه‌ته‌وه، رۆمانێكى خه‌یاڵییه و لاسایى رۆمانى "1984" جۆرج ئۆروێڵ ده‌كاته‌وه.
ئه‌م رۆمانه ساڵى رابردوو به وه‌رگێڕانى فه‌یسه‌ڵ هه‌مه‌وه‌ندى به زمانى كوردى بڵاو كرایه‌وه.