په‌یكه‌رى شێرێك كه به‌ناوى "شێره سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى خودا" له نه‌جه‌ف كراوه، بووه‌ته مایه‌ى گاڵته‌پێكردنى عێراقییه‌كان، چونكه خه‌رجییه‌كه‌ى 79 ملیۆن دینار بووه.
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى ئه‌مڕۆ شه‌موو 30 ئایار له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى عێراق به‌زمه و گاڵته‌كردن بە په‌یكه‌ری ئه‌و شێره كه له شارى نه‌جه‌ف دانراوه دروست بووە.
شێره‌كه‌ى نه‌جه‌ف بووه‌ته مایه‌ى گاڵته‌پێكردنى عێراقییه‌كان
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، په‌یكه‌ره‌كه كارێكى ساده‌یه، كه‌چى به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى كه له ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێچووه‌كه‌ى 79 ملیۆن دینار "65 هه‌زار دۆلار" بووه.
له نووسراوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت پارێزگارى نه‌جه‌ف ره‌زامه‌ندیى داوه په‌یكه‌ره‌كه دروست بكرێت و تێچووه‌كه‌یشى دیار كراوه.
پڕۆژه‌كه‌یش به كۆمپانیایه‌ك دراوه به ناوى "كۆمپانیاى عه‌بادى" له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ جێبه‌جێ كراوه.
ئه‌و پڕۆژه‌یه له كاتێكدایه كه له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه تا ئێسته خۆپێشاندانێكى سه‌رانسه‌رى به‌غدا و شاره‌كانى تر‌ى عێراقى گرتووه‌ته‌وه.
ئامانجى سه‌ره‌كى خۆپێشاندانه‌كانیش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه، چونكه عێراق له كۆى 180 وڵاتى دنیا پله‌ى یانزه‌مى له ریزبه‌ندى گه‌نده‌ڵى هه‌یه.