ڤیدیۆ.. مارێكی گەورە دەچێتە ناو ماڵێكی هەولێر

:: AM:08:21:02/06/2020 ‌
درەنگانی شەوی ڕابردوو مارێكی گەورە دەچێتە ناو ماڵێكی هەولێر و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی مارەكە لەناو دەبرێت.

ئەمڕۆ سێشەم دووی حوزەیران، سەركەوت كاڕەش بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، درەنگانی شەو لەلایەن هاووڵاتییەك ئاگەدار كراینەوە لە گەرەكی "عدالە" نزیك ماڕكێتی نازە مۆڵی كۆن  كە مارێك هاتۆتە ناو ماڵەكەیان.

توانیان مارێكی گەورە لە چێشتخانە لەژێر بەفرگر بدۆزنەوە و بیكوژن
ئەو ئەفسەرەی بەرگری شارستانی گوتی، دوای ئاگەدار كردنەوەمان دەستبەجێ تیمەكانی بەشی رزگاركردنی  بەرێوەبەرایەتیمان گەیشتنە ماڵەكە و توانیان مارێكی گەورە لە چێشتخانە لەژێر بەفرگر بدۆزنەوە و بیكوژن.

باسی لەوەشكرد، ئاگەداری هاووڵاتییان دەكەینەوە ئاگەداری خۆیان بن لە مار و دووپشك بەتایبەت ئەو ماڵانەی پێشیان گۆرەپانە.

بەشێوەیەكی بەرچاو ئەمساڵ مار و دووپشك لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە ئەوەیش تا ئێستە هۆكارەكەی نەزانراوە.



وشە - رامیار جەواد