ماڵپه‌ڕى BBC به‌ریتانى له راپۆرتێكدا 10 فیلمى له لیستێك داناوه كه بینه‌رانیان هێناوه‌ته گریان، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، سێ له‌م فیلمانه ئینمهیشنن.
ماڵپه‌ڕى ئاژانسى
BBC ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى حوزه‌یران، راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باسى له‌و 10 فیلمه كردووه كه بینه‌رانیان هێناوه‌ته گریان.
"كوكو" و "مارلی و من" به خه‌مبارترین فیلم داده‌نرێن
بیرۆكه‌ى راپۆرته‌كه له‌وه هاتووه كه كیڤن لی ره‌خنه‌گرى سینه‌مایى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بابەتی گریان به فیلمی وروژاندووه و گوتوویه‌تى، ئه‌سته‌مترین كارى فیلمه كه خه‌ڵك بهێنێته گریان. كه‌چى خه‌ڵك كۆمێنتیان بۆ نووسیوه و ناوى ئه‌و فیلمانه‌یان نووسیوه كه به تراجیدى ده‌زانن.
لیى گوتوویه‌تى، پێشبینى ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ى خه‌ڵكم نه‌كردووه، ماڵپه‌ڕى BBC یش شیكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ 35 هه‌زار سه‌رنج كردووه، تا ئه‌و فیلمانه ده‌ستنیشان بكات كه مایه‌ى گریانى بینه‌رانن.
ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت له كۆى 10 فیلم كه ئاژانسه‌كه دیارى كردووه، سێیانیان ئینهمهیشنن. ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان به پله‌ى یه‌كه‌م هاتووه ئه‌ویش فیلمى "COCO "ه كه له ساڵى 2017 به‌رهه‌م هاتووه. فیلمێكى تر‌ى ئینمهیشن ناوى سه‌روو "UP "، ئه‌ویش له ساڵى 2009 به‌رهه‌م هاتووه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان له پله‌ى دووه‌مدا نییه.
به‌ڵكو دووه‌م خه‌مبارترین فیلم كه راپۆرته‌كه باسى كردووه، "مارلى و من"ه "MARLEY AND ME" كه له ساڵى 2008 به‌رهه‌م هاتووه.