به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى ئیسرائیلى، ئه‌وانه‌ى جگه‌ره‌كێشن كه‌متر تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌بن، هه‌رچه‌نده جگه‌ره‌كێشان خۆیشى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ، هۆكارى كه‌می تووشبوونى جگه‌ره‌كێشان به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كه بوونى نیكۆتینه له جه‌سته‌یان.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى حوزه‌یران له راپۆرتێكدا باسى له ناوه‌ڕۆكى توێژینه‌وه‌یه‌ك كردووه كه له‌لایه‌ن چه‌ند توێژه‌رێكى ئیسرائیلى ئه‌نجام دراوه.
نیكۆتین رێگه نادات كۆرۆنا خانه‌كانى له‌ش بكاته ئامانج
له توێژینه‌وه‌كه‌دا بابه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌راورد له نێوان ئه‌و كه‌سانه كراوه كه جگه‌ره ده‌كێشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى جگه‌ره ناكێشن، یان پێشتر كێشاویانه.
له راپۆرته‌كه‌دا داتایه‌كى زۆر بڵاو كراوه‌ته‌وه و پوخته‌كه‌ى ئه‌وه‌یه، توێژه‌ران شیكردنه‌وه‌یان بۆ داتاى پێنج ملیۆن تووشبوو كردووه، له‌و توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ى جگه‌ره ده‌كێشن به رێژه‌ى 50% كه‌متر ئه‌گه‌رى تووشبوونیان له كه‌سانى تر هه‌یه كه جگه‌ره ناكێشن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى پێشتریش جگه‌ره‌یان كێشاوه به رێژه‌ى 19% ئه‌گه‌رى تووشبوونیان له كه‌سانى ئاسایى كه‌متره.
توێژه‌ران ده‌ڵێن هۆكاره‌كه پێوه‌ندى به ماده‌ى نیكۆتینه‌وه هه‌یه، چونكه نیكۆتین ده‌چێته خانه‌كانى له‌شه‌وه و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات رێگریى له تووشبوونى خانه‌كانى له‌ش بكات تا نه‌بنه ئامانجى ڤایرۆسه‌كه.
توێژینه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه نییه هانى خه‌ڵك بدات تا جگه‌ره بكێشن، چونكه ژماره‌ى قوربانیانى جگه‌ره‌كێشان له دنیا كاره‌ساتێكه زۆر له كۆرۆنا خراپتره و ساڵانه ملیۆنان كه‌س به‌هۆى جگه‌ره‌وه ده‌مرن، به‌ڵكو ئامانجى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌كرێت به‌شێوازێكى تر سوود له ماده‌ى نیكۆتین وه‌ربگیرێت تا ئه‌وكاته‌ى پێكوته‌یه‌ك بۆ ڤایرۆسه‌كه ده‌دۆزرێته‌وه.