ماوەی كاركردنی هەر پێكوتەیەكی دژ بە كۆرۆنا درێژخایەن نابێت

:: PM:06:09:03/06/2020 ‌

لەوكاتەی تا ئێستە زانایان و ناوەندەكانی توێژینەوە و زانكۆ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی دەرمان لە كێبەركێدان لەگەڵ كات بۆ دۆزینەوەی پێكوتە و چارەسەری پەتای كۆرۆنا، ئەنتۆنی فاوچی، پزیشك و راوێژكاری تەندروستی كۆشكی سپی، مەترسی خۆی لەوە راگەیاند كە هەر پێكوتەیەكی بەرهەمهێنراو دژی ڤایرۆسەكە، رەنگە نەتوانێت بەرگری بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بۆ مرۆڤ دابین بكات.
لە تەمووزی داهاتوو پێكوتەیەك لەسەر 30 هەزار كەس تاقی دەكرێتەوە
تۆڕی هەواڵی "سی ئێن بی سی"، لە دیدارێكی ئەو پزیشكەی لەگەڵ گۆڤاری "گاما"ی پزیشكی گواستەوە، ئەگەر سروشتی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا هاوشێوەی ڤایرۆسەكانیتری كۆرۆنا بێت، ئەوكات هەر پێكوتەیەك ناتوانێت بەرگری و پارێزییەكی درێژخایەن بۆ مرۆڤ دابین بكات، ئەوكاتەی سەیری مێژووی سەرهەڵدانی كۆرۆنا و ڤایرۆسەكانیتر دەكەیت كە مرۆڤ تووشی سەرمابردوویی دەكەن، پێكوتەكان و بەرگری لێیان، لە نێوان سێ بۆ شەش مانگ دەخایەنێت، لە باشترین حاڵەت كەمتر لە ساڵێكە. 

فاوچی وای دەبینێت كە ئەوە بابەتە مانای ئەوە ناگەیەنێت كە بەرگری و پارێزی بەرانبەر بەو ڤایرۆسە درێژخایەن دەبێت، ئاشكرای كرد، بەشداری راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لە ئامادەكردنی چوار پێكوتە دەكەم، كاتێك كۆمپانیای "بایۆتیك"، تاقیكردنەوەكانی قۆناغی سێیەم بۆ پێكوتەی "مۆدرنا" ئەنجام دەدات كە لە یۆلیۆی داهاتوو پەرەی پێ دەدرێت و لەسەر 30 هەزار كەس تاقی دەكرێتەوە.       

 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل