سێی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانیی پاسکیلسواری دانراوە و ساڵانە بە چالاکیی جۆراوجۆر، یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە و کاریگەرییە گرنگەکانی پاسکیلسواری لەسەر تەندروستیی لەش و ژینگە دەخرێتە ڕوو، هاوکات لە شاری سلێمانیش نمایشێکی پاسکیلسواری ئەنجامدرا.
ئهمڕۆژه له ڕێککهوتی سێی حوزەیرانی 2018 لهلایهن "نهتهوه یهکگرتووهکان" به فهرمی له ڕۆژمێری ڕۆژه جیهانییهکاندا دیاریکرا بە ڕۆژی جیهانی پاسکیلسواری، لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو ساڵە ئەو ڕۆژە جیهانییە ناسێنراوە، بەڵام پاسکیلسواری لە ساڵانی ڕابردوودا بەکارهاتووە و زۆرتر چووهته بواری وهرزش و پێشبڕکێوه، هەروەها لێخوڕینی پاسکیل وهک هۆکارێکی هاتوچۆی بهردهوام سوودی لێ بینراوە.
فەرهاد مەحموود ڕێکخەری چالاکییەکە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی پاسکیلسواری چالاکییەکمان ڕێکخست وەک گرووپی پاسکیلسواری سلێمانی، ڕێ ڕۆشتنێکییان بە پاسکیل ئەنجامدا و لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی بەڕێکەوتن بوو بەردەم بینای شارەوانی سلێمانی.
زیاتر گوتی، ئامانج لە چالاکییەکە ئەوەیە کە هاووڵاتییان هان بدەین بە بەکارهێنانی پاسکیل بۆ کاروبارەکانی ڕۆژانەیان، تا لە هەر چوونە دەرەوەیەکیان لە ماڵەکانی خۆیان ئۆتۆمبێل بەکارنەهێنن و گازە ژەهراوییەکان نەخەنە ژینگەوە، هاوکات پاسکیلسواری وەرزشە و کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت.
له ههندێك وڵات وهك كولتوور پایسكیل لێ دهخوڕوورن
لەگەڵ ئەوەی کە پاسکیلسواری گرنگی خۆی هەیە و ڕۆژێکی بۆ تەرخانکراوە، لە هەندێک وڵاتیش ڕێژەی بەکارهێنانی پاسکیل وەک شوێنگرەوەیەک بۆ هۆکانی گواستنەوە بەکادى و لە هەندێک وڵاتیش وەک کولتوورێکە بەکارهێنانی پاسکیل و لە هەندێک وڵاتیشدا فێستیڤاڵ و چالاکی جۆراوجۆر بۆ پاسکیلسواری ڕێک دەخرێت.
جێی ئاماژەیە، بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی هاتوچۆ، بووەتە هۆکارێک بۆ زیاتر بەکارهێنانی پاسکیل لەبری ئۆتۆمبێل و ئەمەیش بەشێوەیەکی بەفراوان لە شەقام و کۆڵانەکاندا دەبینرا، هەروەها لای ژینگە دۆستان بە گرنگ ناوبرا بۆ ئەوەی پاسکیلسواری ببێتە کولتوورێک و لە ئەنجامدا ژینگەیەکی پاک و تەندروستی لێکەوتەوە و بە ڕێژەیەکی زۆر ئاو و هەوا پاک بوویەوە لە گازە ژەهراوییەکان.
سلێمانی/ لۆڤە محەمەد