كۆمپانیای فۆرد، تازه‌ترین جۆریی ڕانجه‌ری نمایش كرد كه ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ك ڕه‌نگه، ڕه‌شی ماته و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دروستی كردووه كه پێی ده‌ڵێ، ڕانجه‌ری هه‌وره‌برووسكه.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل له‌باره‌ی ئه‌م پیكابه نوێیه‌ی فۆرد گوتویانه، فۆرد بۆ سه‌ره‌تاكانی مانگی حوزه‌یران، یه‌كێك له ناوازه‌ترین پیكابی جۆریی ڕانجه‌ر ده‌خاته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌م پیكابه زۆر به‌هێزه و بۆدییه‌كه‌یشی زۆر پته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دروست كراوه و نازناویی هه‌وره‌برووسكه‌ی لێنراوه "Ford Ranger Thunder".
ئەم رانجەرە نوێیە هێزی 306 ئه‌سپی هەیە له‌گه‌ڵ سیسته‌می شه‌ش و هه‌شت پستۆنی بۆ دانراوە ئەمەیش هێزێکی زۆری پیبەخشییوە
فۆرد زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، پیكابی ڕانجه‌ر جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی پێشووتر خاوه‌ن هێزێكی یه‌كجار زۆره و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی زۆر گه‌وره‌یه كه 3.0 لیتره، هه‌روه‌ها هێزی 306 ئه‌سپیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ سیسته‌می شه‌ش و هه‌شت پستۆنی، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 32 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.