هه‌ریه‌ك له دامه‌زراوه‌ی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی بریتون وۆدز له ساڵی 1944 له نێوان وڵاتانی براوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی بڕیاری دامه‌زراندنیان لێ درا، هه‌رچه‌نده ناكۆكی له‌سه‌ر ئامانج و ئه‌ركی ئه‌و دوو دامه‌زراوه جیهانییه هه‌یه، به‌ڵام له پێناسی خۆیان دا هاتووه، كه سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كارده‌كات بۆ جێگیركردنی دۆخی دارایی و هاریكاری كۆمه‌ڵگه تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان ده‌كات بۆ جێگیربوونی دۆخی دارایی وڵاته‌كانیان، له به‌رانبه‌ریش دا بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنانی دوور مه‌ودا له وڵاتان دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ هه‌ژاری دابنێت، ئه‌مه‌یش له ڕێی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه بۆ پرۆژه ستراتیجییه‌كان، ئه‌مه له ماڵپه‌ڕی هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه نووسراوه، كه‌چی ئه‌وه‌ی له واقیع ده‌گوزه‌رێت، ته‌واو جیاوازه له‌و پێناسانه و به‌شێكی زۆری ئابووریناسان دوو دامه‌زراوه‌كه به بزوێنه‌ری پیشه‌سازی هه‌ژاركردنی گه‌لانی دنیا ناو ده‌به‌ن.
ستیڤن كید توێژه‌ر و پسپۆری بواری ئابووری ده‌ڵێ، له ڕووكه‌ش و گوتن و نووسین دا ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه خۆیان به ڕزگاركه‌ی مرۆڤایه‌تی له هه‌ژاری و برسیه‌تی ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام له واقیع دا به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕاسته، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ سیسته‌مێكی جیهانی ئابووری یه‌كگرتوو دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌یش هه‌ر وڵاتێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه بێ، له ڕێی پێدانی قه‌رزه‌وه ده‌یانهێننه ناو سیسته‌مه‌كه‌وه و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ئه‌رك و باری سه‌رشانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی قه‌رزیان كردووه زۆر قورس‌تر بكه‌ن.
هاوكات لاری ئالیوتی ئابووریناس به‌هه‌مانشێوه له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی
نووسیویه‌تی، به دڵنیاییه‌وه وڵاته تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان به وردی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌ته‌كانی ناناسن و ڕه‌نگه هه‌ر لێشی تێ نه‌گه‌ن، چونكه له ڕاستیدا ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه ئه‌ركیان بریتییه له پیشه‌سازی هه‌ژاركردنی گه‌لانی جیهانی سێیه‌م به گشتی و ئه‌فریقا به تایبه‌تی.
ئه‌فریقا پێش چوونی بانك و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناوچه‌كه دۆخی ژیانیان باشتر بوو
بۆ گه‌یشتن به‌و پێناسه، پێویست به هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنراو ناكات، ته‌نیا ڕابردوو بێننه‌وه به‌رچاو و به‌راوردی ئێسته‌ی بكه‌ن، به دیارییكراوی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه له ساڵانی هه‌شتاوه به چڕی ده‌ستیان به كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا كرد، به‌ڵام دوای سێ ده‌یه دۆخی ئه‌فریقا چی به‌سه‌رهاتووه، ئایا ئه‌وان وه‌به‌رهێنانیان كرد بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌كان و ڕزگاری مرۆڤه‌كان له برسیه‌تی، یان دۆخی كیشوه‌ره‌كه‌یان به‌ره‌و كاره‌ساتێكی قووڵتر بردووه، به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌فریقای ساڵانی هه‌شتا له ئێسته زۆر ئابووری باشتر و به‌هێزتر بوو و برسیه‌تی و هه‌ژاری و په‌تا درم و مه‌ترسیداره‌كان هێنده تێیدا به‌ربڵاو نه‌بوو، وه‌كوو ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یبینین، كه‌واته ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه چۆن وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و مرۆڤ له برسیه‌تی ڕزگار ده‌كه‌ن!
ئه‌فریقا ده‌وڵه‌مه‌ندترین كیشوه‌ری سه‌ر گۆی زه‌وییه له ڕووی سامانی سروشتییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه به كرده‌یی كار له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن، بۆچی هیچ پرۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاح و ستراتیجی دوای 30 ساڵ بوونی نییه و خه‌ڵكه‌كه‌یشی هه‌ژارتر ده‌بن و سامانه سروشتییه‌كه‌یشیان به به‌رده‌وامی ده‌دزرێت؟ ئه‌مانه كۆمه‌ڵه پرسیارێك بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ورد بیر له دۆخی ئه‌فریقا بكاته‌وه به ته‌واوی ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، كه دوو دامه‌زراوه‌كه كاره‌سات له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنن و له‌ناوبه‌ری هیوا و ئومێدی مرۆڤن، نه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان و هیوا بۆ مرۆڤایه‌تی.
ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه ده‌یانه‌وێ سیسته‌می ئابووری جیهان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و به قه‌رز و پرۆژه وڵاته‌كان ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌ن
له سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌می زاینییه‌وه ئه‌وروپییه‌كان نزیكه‌ی 11 ملیۆن ئه‌فریقیان تا سه‌ده‌ی بیسته‌م وه‌كو كۆیله بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا برد و له كێڵگه‌كان كاریان پێ كردوون و بۆ یه‌كه‌مجاریش پرتوگال ده‌ستی دایه ئه‌وكاره، به‌ڵام ناسان نون پسپۆری ئابووری له زانكۆی هارڤارد له توێژینه‌وه‌یه‌كی به ناونیشانی وڵاتانی ئه‌فریقا ئێسته زۆر هه‌ژارترن ته‌نانه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌یش كه سه‌رجه‌میان كرابوون به كۆیله دۆخیان له ئێسته باشتربوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه ده‌یكه‌ن، به دیارییكراوی بریتییه له خۆده‌رخستنی ڕووكه‌شانه و ئه‌وان هه‌رگیز سارێژی برینه قووڵه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكو بوونه‌ته پشتیوانی داگیركه‌رانی ئه‌فریقا كه ده‌ستیان به‌سه‌ر سامانی سروشتی ئه‌و كیشوه‌ره گرتووه و قازانجه‌كه‌ی بۆخۆیان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆر كه‌میشی به چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ڕووكه‌شی له وڵاته جیا جیاكانی ئه‌فریقا خه‌رج ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی كیشوه‌ره‌كه و جیهانیش بهێننه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌وان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی ئه‌فریقا له هه‌ژاری ڕزگار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێ، كه به‌راورد له نێوان ئێسته و ڕابردوو یان ئه‌فریقای به‌ر له چوونی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه بۆ كیشوه‌ره‌كه و دوای چوونیان بكه‌ین، به ڕوونی ده‌زانین چ كاره‌ساتێكیان دروستكردووه و چۆن بوونه‌ته هۆكاری برسیكردن و هه‌ژاركردنی گه‌لانی ئه‌فریقا.