دوێنێ په‌رله‌مانی توركیا پارێزبه‌ندی له دوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په وه‌رگرتووه و خرانه گرتووخانه‌وه، ئه‌وانیش له‌یلا گۆڤه‌ن و مووسا فارس بوون. هه‌ده‌په له‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی توركیا 67 كورسی به‌ده‌ست هێنابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا پارێزبه‌ندی له نۆ په‌رله‌مانتاری ئه‌و پارته وه‌رگرتووه‌ته‌وه، ته‌نیا 57 كورسی ماوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئۆزان محه‌مه‌دئه‌مین قه‌رداش ئه‌ندامی باڵای ئه‌نجوومه‌نی پارتی دیموكراتی كوردستان- توركیا كه هاوپه‌یمانی هه‌ده‌په‌یه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه"، باس له ره‌وشی باكوری كوردستان ده‌كات و زانیاری نوێ له‌سه‌ر گرتنی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره بۆچی گیراون؟
له توركیا هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی و گرتنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بووه‌ته نه‌ریت، چونكه ئاكپارتی زۆرینه‌یه و هه‌رچی بیه‌وێت ده‌یكات. دۆسیه‌ی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش بوونیان به په‌رله‌مانتار، كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی جۆراوجۆر خراوه‌ته پاڵیان. ئه‌وه‌ی كراوه نه یه‌كه‌مجاره و نه دواجاریشه، به‌ڵكو به له‌یلا زانا و چه‌ندان په‌رله‌مانتاری تر ده‌ستی پێ كردووه.
دنیا وه‌ستاوه و توركیاش له راسیزم و ناسیۆنالسیتی خۆی ناوه‌ستێت
هۆكار چی بوو له‌م كاته‌دا په‌رله‌مانی توركیا ئه‌وه‌ی كرد؟
توركیا بۆ ئه‌وه‌ی كوردی باكور بخاته ژێر ركێفی خۆی، هه‌موو كات هه‌رچی له ده‌ستی بێت ئه‌نجامی ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش كه‌سێك ته‌نیا گۆرانی به‌كوردی گوت، حكوومه‌ت گه‌نجه‌كه‌ی به خراپترین شێوه كوشت، ئه‌گه‌ر نا به‌هۆی كۆرۆناوه په‌رله‌مانی توركیا ماوه‌ی 48 بۆ 60 رۆژه داخراوه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی وای له‌و په‌رله‌مانتارانه كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به ئه‌نقه‌ست نییه، ئه‌ی چییه؟! بۆیه باكوری كوردستان له ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر تونددایه، به‌ڵام ده‌بێت توركیا ئه‌وه بزانێت كه كورد چۆكی بۆ دانادات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له 31ی ئاداره‌وه تا ئه‌مڕۆ له 65 شاره‌داری باكوری كوردستان كه له‌سه‌ر هه‌ده‌په هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نیا 11 شاره‌دار ماون و ئه‌وانی تر هه‌موو گیراون.
ئێوه چه‌ند لایه‌نێكی سیاسین، بۆ كۆتایی به‌و ڕه‌وشه ناهێنن؟
دوای هه‌ڵبژاردن، ڕێككه‌وتنه‌مان له نێوان خۆمان كرد كه سه‌ردانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و باشووری كوردستانیش بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی لۆبییه‌كی باشتر بۆ كورد دروست بكه‌ین، چونكه كورد له هه‌ر كوێیه‌ك بێت، ده‌بێت ئه‌وه بزانێت پێویسته و كاتی ئه‌وه‌یه كار بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی بكات، چونكه باجی بێده‌وڵه‌تییه ئێمه ده‌یده‌ین، تا به‌و شێوه‌یه مشه‌خۆر بین، ناتوانین هیچ بكه‌ین.
بۆ ئه‌و دۆخه خراپه‌ی باكوری كوردستان چی ده‌كه‌ن؟
له‌به‌ر كۆرۆنا خۆپێشاندان قه‌ده‌غه‌یه و ده‌رچوون له ماڵ نییه، بۆیه له دوێنێوه چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی ئۆنلاینمان ئه‌نجام داوه، بڕیارمان داوه راگه‌یه‌نراوێك بده‌ین به ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه‌كان و بڵاوی بكه‌ینه‌وه، تا بزانرێ هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه و ئه‌و ره‌فتارانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
جگه له ره‌تكرنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌فتارانه له رێی میدیاوه، ناكرێ به جۆرێكی تر هه‌ڵوێست وه‌ربگرن؟
كۆرۆنا هه‌موو شتێكی وه‌ستاندووه، ناكرێت هیچ جۆره گردبوونه‌وه‌یه‌ك یان چالاكی سیاسی، یان هه‌ر شتێك كه كه‌سێك تووشی كۆرۆنا ده‌كات، بكرێت، بۆیه دنیا وه‌ستاوه و توركیاش له راسیزم و ناسیۆنالسیتی خۆی ناوه‌ستێت. فاشیلی توركیا كاتێك ده‌ركه‌وت، كاتێك له پایه‌ته‌خت یان شارێكی تر كوردێك به كوردی قسه بكات، دواتر بگیرێت.