نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا لە بەرزبوونەوەدایە و دوای ئەوەی لە مانگەكانی كانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ جێگیر بووبوو، دوو مانگە بە خێرایی رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.
خه‌ڵك هه‌یه ئاڵوگۆڕی زێڕ ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی حوزه‌یران، حاجی سه‌فین جه‌وده‌ت ڕه‌فعه‌ت خاوەنی زێڕەنگری حاجی سەفین لە بازاڕی زێڕفرۆشانی هەولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، فرۆشتنی زێڕ له لای زێڕنگره‌كانی هه‌ولێر كه‌مێك جووڵه‌ى تێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچى وه‌كو جاران خه‌ڵك هانا زۆر بۆ كڕینى زێڕ نابات و په‌نا بۆ فڕۆشتن ده‌بات و خه‌ڵكیش هه‌یه ئاڵوگۆڕی زێڕ ده‌كات.
ئاشكراى كرد، "بۆ ئه‌مڕۆ مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 به 332 هه‌زار دیناره و مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 به 283 هه‌زار دیناره، هه‌وره‌ها مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 به 255 هه‌زار دیناره".
ڕوونى كرده‌وه، له بازاڕه‌كان یه‌ك كیلۆ زێڕ به 54.137 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، یه‌ك ئۆنسى زێڕ 1.683 دۆلارى ئه‌مه‌ریكییه، یه‌ك گرام زێڕیش 54 دۆلار و 14 سه‌نتى ئه‌مه‌ریكییه.
زیاتر گوتى، "ئێسته ئه‌گه‌رچى وه‌ك جاران ناتوانین له‌گه‌ڵ خۆمان له ڕێى فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه خۆمان زێڕ بهێنینه كوردستان به‌ڵام هه‌ر كاتێك زێڕ داوكارى له‌سه‌ر زۆربوو ده‌توانین له ڕێى كاگۆ چه‌ند زێڕمان پێویست بوو بگاته بازاڕ و ده‌ستى زێڕه‌نگران، به‌هۆى نه‌بوونى كڕیار بازاڕه‌كانى دوبه‌ییش له‌كاركردن وه‌ستاون."
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە واتای بەرزبوونەوەی بەهای سەرجەم جۆرەكانی زێڕە لە بازاڕەكانی دنیا، لە بازاڕەكانی كوردستانیش ماوه‌ى دوو مانگه نرخی زێڕ هەڵكشاوه.
له شاری هه‌ولێر زیاتر له چوار هه‌زار دووكانی زێڕه‌نگر هه‌ن، له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی به‌شێك له هاووڵاتییان بۆ دابینكردنی بژێوییان سوود له‌و زێڕه وه‌رده‌گرن كه هه‌ڵیانگرتووه و به باشترین كاڵا بۆ سه‌رده‌می ته‌نگانه هه‌ژمار ده‌كرێت، ئێسته ده‌ستیان به فرۆشتنی كردووه.