وەزیری دارایی و ئابووری هەواڵێكی خۆشی ڕاگەیاند

:: PM:02:15:14/06/2020 ‌
وەزیی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، گەشبینین بەمنزیكانە لەگەڵ بەغدا بگەین بەڕێككەوتن.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی حوزەیران، بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاوات شێخ جەناب لەگەڵ هاكان كراچای، كونسوڵی گشتی كۆماری توركیا لە هەولێر كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پێوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردووە.

دەمانەوێ گرفتەكان لەگەڵ بەغدا لە ریشەوە چارەسەر بكەین
وەزیری دارایی ڕای گەیاندووە، ئێمە وەك هەرێمی كوردستان پێوەندییەكی مێژووییمان هەیە لەگەڵ توركیادا، دەمانەوێت لە رووی ئابوورییەوە پەرە بە پێوەندییەكانمان بدەین و پێشوازی دەكەین لە وەبەرهێنەران و بازرگانانی توركیا بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمدا، چونكە لە هەرێمدا ژینگەیەكی باشی وەبەرهێنان هەیە.

باسی لەوەش كردووە، قووڵایی ستراتیجی هەرێم لەم كابینەیەدا بەغدا بووە، بۆیە دەمانەوێ گرفتەكان لەگەڵ بەغدا لە ریشەوە چارەسەر بكەین، گەشبینین لە ماوەیەكی نزیكدا لەگەڵ بەغدا بگەین بە ڕێككەوتن. 




وشە - رامیار جەواد