هه‌ریه‌ك له هاوڕێ مه‌لا ستار و كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، دێته راسپاردن بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو جۆرێك دژایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوڕێ مه‌لا ستار و كاروان گه‌زنه‌یی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی، دێنه راسپاردن كه راسته‌وخۆ بكه‌ونه دژایه‌تی حكوومه‌ت و هه‌وڵ بده‌ن به‌هه‌ر جۆرێك بێ بڕیار و كاره‌كانی حكوومه‌ت به لاڕێدا ببه‌ن.
پاره و به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیال میدیای ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره، پاره‌یه‌كی زۆری لێ خه‌رج ده‌كرێ
"وشه" زانیویه‌تی، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا پلانه‌كه به‌و جۆره‌یه كه په‌یجه‌كانیان به‌كار بێنن و داتای ناڕاست بڵاو بكه‌نه‌وه، دواتر ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی و چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی باڵی لاهوور جه‌نگی لێدوان ده‌ده‌ن.
له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌دا، به‌ڵێن به‌و دوو په‌رله‌مانتاره دراوه كه له داهاتوودا ئیمتیازی تریان پێ بدرێ.
هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌یشی له‌و په‌یجانه‌ی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر ده‌نووسرێ و بۆیان دێته ناردن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ "وشه"ی ڕاگه‌یاندووه، پاره و به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیال میدیای ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره، پاره‌یه‌كی زۆری لێ خه‌رج ده‌كرێ، چونكه ئه‌وه هاوشێوه‌ی په‌یجه ساخته‌كان نییه و ئیتر كاره‌كان ده‌بنه په‌یجی په‌رله‌مانتاره‌كان.
پێشتر كۆمپانیای فه‌یسبووك ژماره‌یه‌ك په‌یج و ئه‌كاونتی ساخته‌ی به‌هۆی جنێودان و سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان داخست كه له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگی و ده‌زگای زانیاری، پاڵپشتی ده‌كران و بڕی 27 ده‌فته‌ر دۆلاری تێچووبوو.