په‌یكه‌رێكی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران كه له شوێنی له‌دایكبوونی دروست كراوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووەته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی، بەهۆی ناڕێکی دروستکردنی پەیکەرەکە.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ڕۆژی چوارشه‌م 17ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، په‌یكه‌ره‌كه‌ی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران كه له پارێزگای كرمان له شاری جێرفت دانراوه. ئه‌و شاره شوێنی له‌دایكبوونی سلێمانییه كه ئه‌مه‌ریكا له هێرشێكدا له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م له به‌غدا كردیه ئامانج و كوشتی.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی "ئێزگه‌ی فه‌ردا"، "بی بی سی فارسی" و زۆری تر، بووه‌ته مایه‌ی ره‌خنه‌گرتن و هاوكات گاڵته‌جاڕیی، له هه‌ندێكیاندا نووسیویانه "حه‌یفه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌و په‌یكه‌ره خه‌رج كراوه"، "په‌یكه‌ری ئه‌سپه‌كه‌ی نادر شا ده‌یان جار له‌وه جوانتر بوو".
هه‌ندێكیش پرسیار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌و پیاوه چیی بۆ ئه‌و وڵاته كردووه تا په‌یكه‌ری بۆ دروست بكه‌ن؟ جیاله‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌م وڵاته‌ی بردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه و له میلیشیاكانی خه‌رج كردووه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا پارێزگاری جیرفت نیعمه‌توڵا حوسێن زاده، وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه ده‌داته‌وه كه له په‌یكه‌ره گیراون، ئه‌و بۆ ئاژانسی "ئیسنا" گوتوویه‌تی، ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی دروست كردووه، ئاگادارمان كردووه‌ته‌وه كه‌موكوڕییه‌كانی چاك بكاته‌وه. بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نه یان ئه‌و كه‌سه بێنێت كه دروستی كردووه.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، په‌یكه‌رێكی تری قاسم سلێمانی له شاری به‌نده‌ریش دروست كراوه كه ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌و وڵاته، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه بووه‌ته مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.